جیهان

10:56 - 29/09/2019

ترەمپ باسی دوورخستنەوەی لەدەسەڵات دەكات‌

پەیسەر پرێس

سەرۆكی ئەمریكا هەوڵی دیموكراتەكانی وڵاتەكەی بۆ دوورخستنەوەی لەدەسەڵات بە مەترسیەكی گەورە بۆسەر ئەمریكا دەزانێت.


دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە پەیامێكی ڤیدیۆیدا رایگەیاند" ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا لەبەردەم مەترسیەكدایە كە لەرابردوودا وێنەی نەبووە دیموكراتەكان دەیانەوێت كۆتایی بە ئازادیە بنەرەتیەكان بهێنن و دەیانەوێت بمكەنە ئامانج لەگەڵ ئەوەی من لەپێناوی ئەمریكیەكان تێدەكۆشم"


پەیامەكەی ترەمپ دوای ئەوە دێت كە دیموكراتەكان كە زۆرینەی ئەنجومەنی نوێنەران پێكدەهێنن هەوڵەكانیان چركردۆتەوە بۆ دوورخستنەوەی ترەمپ لەدەسەڵات و دەیانەوێت لەسەرەتادا لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە بەتۆمەتی خراپ بەكارهێنانی دەسەڵاتەكانی لێپرسینەوەی لێ بكەن.


لە لای خۆیەوە نانسی بیلۆسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند رایگشتی ئەمریكا پشتیوانی هەوڵی دیموكراتەكان بۆ لێپرسینەوە لەترەمپ دەكات.