جیهان

10:35 - 30/09/2019

بەئامادەبوونی ٣٠ سەرۆكی جیهان شیراك بەخاك دەسپێردرێت‌

پەیسەر

ئەمرۆ جاك شیراكی سەرۆكی پێشووتری فەرەنسا بەئامادەبوونی ٣٠ سەرۆك و سەرۆك وەزیرانی وڵاتان بەخاك دەسپێردرێت هەزاران هاوڵاتیش بۆ ماڵئاوای لەسەرۆك چوونە كۆشكی سەرۆكایەتی.


كەناڵی فرانس ٢٤ بڵاویكردەوە ئەمرۆ دووشەممە بەئامادەبوونی ٣٠ سەرۆك و سەرۆك وەزیرانی وڵاتانی جیهان جاك شیراك سەرۆكی پێشووتری فەرەنسا بەخاك دەسپێردرێت، لەناو ئەو كەسانەدا ڤلادیمێر پۆتن سەرۆكی روسیا و فرانك فاڵتەر شتانمایەر سەرۆكی ئەڵمانیا و سیرجیو ماتاریلا سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا و سەعد حەریری سەرۆك وەزیرانی لوبنان و ڤیكتۆر ئوربان سەرۆك وەزیرانی هەنگاریا و شارل میشال سەرۆك وەزیرانی بەلجیكا و جان كلود یونكەر سەرۆكی كۆمسیۆنی یەكێتی ئەوروپا هەن.


لەلایەكی ترەوە كەناڵی روسیا تودەی بڵاویكردەوە هەزاران هاوڵاتی فەرەنسی بۆ ماڵئاوایی لەسەرۆكی پێشووی وڵاتەكەیان چوونە ئەو گۆڕستانەی كە بڕیارە شیراكی تێدا بەخاك بسپێردرێت.


جاك شیراك سەرۆكی پێشووتری فەرەنسا بۆماوەی ١٢ ساڵ و لەساڵی ١٩٩٥ وە تا ٢٠٠٧ سەرۆكایەتی فەرەنسای كرد هەروەها دووجار پۆستی سەرۆك وەزیرانی وەرگرتووە.
شیراك ٢٦ی ئەیلول لەتەمەنی ٨٦ ساڵیدا كۆچی دوای كرد.