جیهان

05:41 - 16/12/2018

قاچاخچێتی بە خاك و خۆڵی ئێرانەوە دەكرێت‌

پەیسەر

بەرپرسانی ئێران ئاشكرایانكردووە، كە دوو لە وڵاتانی كەنداو ماوەی نزیكەی دوو دەیەیە خۆڵی ئێران بە قاچاخ ڕەوانەی وڵاتەكانیان دەكەن.
بە پێی هەواڵێكی ئاژانسی (ئیسنا) بەرێوبەری گشتی بەشی خاك و ئاو لە ڕێكخراوی ژینگەی ئێران عەلی مریدی ڕاگەیاندووە" بە قاچاخ بردنی خۆڵی ئێران بۆ وڵاتانی كەنداو درێژەی هەیە.بە تایبەتی بۆ هەردوو وڵاتانی ئیمارات و قەتەڕ."

دەشڵێـت" نزیكەی دوو دەیە ئەوان بەردەوام لە بردنی خۆڵی ئێران بە شێوەیەكی نایاسایی چونكە لەوێ سودێكی بێ وێنە لەو خاكە دەبەن."
بە گوێرەی قسەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، ئیمارات بۆ خاكی ئێران دەبات دەیەوێت بەو خۆڵە دوورگەی دەستكرد درووست بكات.
عەلی مەریدی سەبارەت بە بردنی خۆڵی ئێران لە لایەن قەتەڕەوە دەڵێت، ئەوانیش بە مەبەستی وشككردنەوەی ئاوی دەریاكان بەكاردەهێنن.بەزۆری ئەو ناوچانەی خۆڵەكان دەگوێزنەوە ناوچەكانی باشووری ئێرانە.

لە كۆتایی لێدوانەكەیدا دەڵێت"پێویستە لەسەرمان ئەو خۆڵە بە كانزای بەنرخ بگۆڕینەوە كە ئابوریەكی باش بۆ وڵات دەستەبەر بكات، وەكو درووستكردنی چیمەنتۆ و مس و پۆڵا لەو ڕێگایەشەوە بەرهەمی خۆماڵی زیاترمان دەبێت."