جیهان

04:29 - 01/04/2020

توێژینەوەیەک: زۆر بڕۆ و زۆر بژی‌

پەیسەر


"کێ زیاتر دەڕوات، بە تەندروستییەکی باشەوە دەژی". ئەمە ئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێیە، کە بەراوردی رۆشتنی رۆژانەی هەرکەسێکی کردووەو پەیوەستی کردووە بەرێژەی مردنەوە، بەپێی توێژینەوەکە نەخۆشییەکانی قەلەقەیی و فشاری خوێن، بەتایبەت کاریگەرییان لەسەر رێکەی مردن هەیە، بەڵام ئەو نەخۆشییانە لەنێو ئەو کەسانەدا کەمە یاخو پاشەکشەی کردووە، کە زیاتر لە ١٢هەزار هەنگاو بەپێی رێدەبرێن رۆژانە.


١٠هەزار هەنگاوی رۆژانە، تەندروستیت دەپارێزێت، پێش ساڵانێکی زۆر ئەمە یەکێک بووە لە دروشمەکانی کۆمپانیایەکی یابانی بۆ بەرهەمهێنانی ئامێری ژماردن،(وەک ئەو کاتژمێرانەی ژمارەی هەنگاوەکانی هەر کەسێک دەیپێوێت). زۆرێک خەڵک پێیان وابوو ئەو ئامۆژگارییە بەدەرە لە بەڵگەی زانستیی.


تیمێکی توێژەر لە پەیمانگای نیشتمانیی ئەمەریکی بۆ شێرپەنجە، بە سەرپەرشتی پزیشک پیدرۆ ساینت مارکویس، بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەیەک شیکارییەکەیان بۆ بەرنامەی (پشکنین تەندروستی نیشتمانیی و خۆراک)یان کرد، ئەوە رووپێوییەکی نمونەییە کە تێیدا تەندروستی و شێوازی ژیانی ئەمریکییەکان تۆماردەکرێت.

توێژەرەکان سەرنجیان خستە سەر چوار هەزار و ٨٤٠ کەس، کە تەمەنیان لە سەرووی ٤٠ساڵەوە بووە لە تەمەنی جیاوازدا بوون، ئەو کەسانەی توێژینەوەیان لەسەر کراوە، ماوەی ٧ رۆژ ئامێری ژماردنی جوڵەیان هەڵگرتووە لە ساڵانی ٢٠٠٣ بۆ ٢٠٠٦، رۆژانە لەو ماوەدا بەتێکڕا  رۆژانە نۆ هەزار و ٢٤ هەنگاویان ناوە.
دواترو لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ دوای ١٠ ساڵ، بەپێی ئەنجامی ئەو لێکۆڵینەوەی کراوە هەزارو ١٦٥ کەس لەو کۆمەڵەیە مردوون، لە وادەی یەکەم راپرسییەوە.

بەپێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە، زۆربەی مردووەکان کە ژمارەیان ٤٠٦ کەس بووە، بە نەخۆشییەکانی دڵ و فشاری خوێن مردوون. هەروەها لەناو ئەوانەدا ٢٨٣ کەس لەوانە بە شێرپەنجە مردوون.
بەپێی زانیاری لەسەر مردووەکان، توێژەرەکان بەپێی ژمارەی هەنگاوەکانی رۆژانەیان پۆلێنیان کردوون بۆ چەند بەشێک، ئەوانەیان کە رۆژانە لە چوار هەزار کەمتر هەنگاویان ناوە، رێژەکەیان ٧٦کەس بووە بۆ هەر هەزار کەسێک.

رووپێوییەکەیان لەسەر بنەمای هەر کەسێک لە ساڵێکدا کردووە، مەبەست لەو ساڵانەیە کە بەشداربووەکان لەژێر چاودێریدابوون.
هەر بەپێی بەراوردەکە، ئەوانەی رۆژانە چوار هەزار بۆ حەوت هەزار و ٩٩٩ هەنگاو دەنێن رێژەی مردنیان ٢١.٤ کەسە بۆ هەر هەزار کەسێک.
رێژەیەکە زیاتر کەمدەبێتەوە بۆ ئەوانەی ٨٠٠٠ بۆ ١١ هەزار و ٩٩٩ هەنگاو دەنێن بەجۆرێک لە هەزار کەس ٦.٩ کەس دەمرن.
ئەوانەش کە زیاتر لە ١٢هەزار هەنگاوی رۆژانەیان بەپێ رێکردووە، کەمترین رێژەی مردنیان بەردەکەوێت، بەجۆریک ٤.٨ بووە بۆ هەر هەزار کەسێک.


ئاڕاستەکانی توێژینەوەکە ئەوە رووندەکەنەوە، حاڵەتەکانی مردن بەهۆی نەخۆشییەکانی دڵ و پەستانی خوێنەوە، زۆرتر لەنێوە ئەو کەسانەیە کە جوڵەیان کەمترە، بە جۆرێک تا جوڵە زیاتربێت مەترسی ئەو نەخۆشییانە کەمترە دەبێتەوە بە تایبەت کاتێک تەمەن هەڵدەشێت.
دەزگا جیاوازە تەندروستییەکانی وەک، وەزارەتی تەندروستی ئەڵمانیا، کۆمەڵەی دڵی ئەمەریکی، بەم دواییانە رایانگەیاند، رۆیشتن بەپێ رۆژانە مەترسییەکانی توشبوون بە شەکرەو تشاری خوێن کەمدەکاتەوە.