جیهان

09:42 - 02/04/2020

نیشانه‌یه‌كى نوێى مه‌ترسیدارى كۆرۆنا ده‌ركه‌وت‌

پەیسەر پرێس

تا ئێستا نیشانه‌كانى ڤایرۆسى كۆرۆنا به‌وجۆره‌ ناسراوه‌، كه‌ تا به‌رزده‌بێته‌ و ئازارى قوڕگ و کۆکە دروست ده‌كات و زیان به‌ سییه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت و هه‌ناسه‌دان قورس ده‌كات، به‌ڵام پێش رۆژێك راپۆرتێك نیشانه‌ و كاریگه‌رییه‌كى مه‌ترسیدارى دیكه‌ى كۆرۆنای ئاشكراكردووه‌، ده‌ڵێت هه‌ستى تامكردن و بۆنكردن ون ده‌كات و كاریگه‌رى له‌سه‌ر مێشك دروست ده‌كات. 

به‌پێى راپۆرتێكى رۆژنامه‌ى نیۆرك تایمزى ئه‌مه‌ریكى، چه‌ند نیشانه‌یه‌كى نوێى كۆرۆنا ده‌ركه‌وتوون كه‌ كاریگه‌رى له‌سه‌ر كۆئه‌ندامى ده‌مار دروستده‌كات و لاوازى ده‌كات، به‌ تایبه‌ت ده‌ماغ.

رۆژنامه‌كه‌ ده‌ڵێت:"له‌نێو ئه‌و نیشانه‌ نوێیانه‌دا، ناڕێكى و شێوانى سیسته‌مى ده‌مار و جه‌ڵته‌و گرتنى ده‌مار هه‌یه‌". ئه‌م نیشانانه‌ش له‌ كۆمه‌ڵێكى بچووك له‌ توشبووانى كۆرۆنادا ده‌ركه‌وتوون.

نیۆرك تایمز ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، پزیشكانى ده‌مار له‌ جیهاندا بڕوایان وایه‌، ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ بچووكه‌ توشبووه‌ى كۆرۆنا كه‌ ئه‌م نیشانانه‌یان تێدا ده‌ركه‌وتووه‌، ئه‌وه‌ یه‌كلابووه‌ته‌وه‌ كه‌ توشى شێوانى سیسته‌مى ده‌مار بوون.

رۆژنامه‌كه‌ یەکێک لە نموونه‌کانی باسکردووە، کە پیاوێكى ته‌مه‌ن 74 ساڵە له‌ ویلایه‌تى فلۆریدا، تاو كۆكه‌ى هه‌بووه‌ پزیشكان به‌پێویستیان نه‌زانیوه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ بمێنێته‌وه‌، ئیلتیهابى سییه‌كانیشى هه‌بووه‌، له‌ نه‌خۆشخانه‌ ده‌ركراوه‌، به‌ڵام دواى چه‌ند رۆژێك دیسانه‌وه‌ كه‌سوكارى هێناویانه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌، چونكه‌ بۆ قسه‌كردن كێشه‌ى بۆ دروست بووه‌و نه‌یتوانیوه‌ باسى حاڵه‌ته‌كه‌ى خۆى بكات. هه‌روه‌ها جوڵه‌ى ده‌ست و قاچى وه‌ك ئه‌وه‌بووه‌ ته‌شه‌نوجى هه‌بوبێت.

ده‌ركه‌وتووه‌، دووچارى جۆرێك له‌ شه‌له‌ل بووه‌، دواتر پزیشكان له‌رێگه‌ى پشكنینه‌وه‌ دڵنیا بوونه‌ته‌وه‌، تووشى كۆرۆنا بووه‌. په‌یوه‌ندى ڤایرۆسى كۆرۆنا و نیشانه‌كانى تێكچوونى سیسته‌مى ده‌مار بۆ پزیشكان یه‌كلابووه‌ته‌وه‌، به‌پێى رۆژنامه‌كه‌.