جیهان

11:07 - 03/04/2020

له‌م وڵات و هه‌رێمانه‌ تائێستا توشبوون به‌ كۆرۆنا رانه‌گه‌یه‌ندراوه‌‌

پەیسەر پرێس

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون یه‌ك ملیۆن كه‌سی تێپه‌راند و له‌ 180 وڵات بڵاوبۆته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ 53 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، به‌ڵام هێشتا له‌چه‌ند وڵات و هه‌رێمێكی جیهان هیچ حاڵه‌تێكی توش بوون به‌كۆرۆنا پشتراست نه‌كراوه‌ته‌وه‌.

توڤاتو

له‌وانه‌ش دورگه‌ی توڤارتو  كه‌ له‌ژماره‌یه‌ك دوورگه‌ پێكدێت و ژماره‌ی دانیشتوانی كه‌مه‌ و قه‌ره‌باڵغ نیه‌، ئه‌و دوورگانه‌ ناوچه‌ی گه‌شتیارین به‌ڵام به‌هۆی كۆت و به‌نده‌كانی سه‌ر گه‌شتكردن له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان سه‌ردان و گه‌شت بۆ ئه‌و دوورگه‌یه‌ وه‌ستاوه‌.

سیستمه‌ داخراوه‌كان

توركمانستان
توركمانستان كه‌ به‌یه‌كێك له‌ توندترین و دیكتاتۆرترین سیستمه‌ داپڵۆسێنه‌ره‌كانی جیهان داده‌نرێت ووشه‌ی " ڤایرۆسی كۆرۆنا" ی قه‌ده‌غه‌كردووه‌.

كۆریای باكوور

گومان له‌سیاسه‌تی فه‌رمی كۆریای باكور ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دراوسێكانی به‌هۆی كۆرۆناوه‌ زیانی زۆریان به‌ركه‌وتووه‌ له‌وانه‌ش چین كه‌ بۆیه‌كه‌مجار ڤایرۆسه‌كه‌ی تێدا ده‌ركه‌وت به‌ڵام تائێستا به‌رپرسانی پیۆنگیانگ هیچ حاڵه‌تێكی ڤایرۆسی كۆرۆنایان له‌ وڵاته‌كه‌یان رانه‌گه‌یاندووه‌، ترسی ئه‌وه‌ش هه‌یه‌ كه‌ بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌ ببێته‌ هۆی داته‌پینی سیستمی ته‌ندروستی له‌ كۆریای باكور كه‌ به‌هۆی خراپی به‌رێوه‌بردن و سزا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان زیانی زۆری به‌ركه‌وتووه‌.

یه‌مه‌ن

یه‌مه‌ن وڵاتێكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست كه‌ شه‌رێكی ناوخۆی به‌رده‌وامی تێدایه‌ ئه‌وه‌ش وایكردووه‌ تۆماركردنی حاڵه‌ته‌كانی نه‌خۆشی كۆرۆنا قورس بێت، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ له‌سعودیه‌ی دراوسێی چه‌ندین حاڵه‌تی كۆرۆنا تۆماركراون.

وڵاتانی ئه‌فریقا

ژماره‌یه‌ك وڵاتی ئه‌فریقی رایانگه‌یاند كه‌ هیچ حاڵه‌تێكی دڵنیابۆوه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنایان تۆمار نه‌كردووه‌ به‌ڵام ده‌كرێت ئه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ كه‌می ئامێره‌كانی پشكنینه‌وه‌ هه‌بێت.

كیشوه‌رێک بێ كۆرۆنا

كیشوه‌رى جه‌مسه‌ری باشور تاكه‌ کیشوەرە كه‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای تێدا نیه‌، ئه‌و قاره‌یه‌ جگه‌ له‌وه‌ی له‌ڕووی جوگرافیه‌وه‌ دابڕاوه‌ جگه‌ له‌وه‌ی چری دانیشتوانی زۆر كه‌مه‌ و ته‌نها چه‌ند گروپێكی لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی تێدایه‌.