جیهان

08:47 - 06/04/2020

دەوڵەمەندەکانی ئەمریکا پەناگەی ژێرزەوی دەکڕن‌

پەیسەر

"ئەوەی دونیا دەشێوێنێت کۆرۆنا نییە"، دەوڵەمەندەکانی ئەمریکا پەناگەی نایاب دەکڕن. لەژێر ئەو ناونیشانەدا نوسەر ئانا غرادوفا بابەتێکی نوسیوە، دەربارەی هۆکارە ئاشکراکانی کڕینی پەناگەی نایاب و دەگمەن لە ئەمریکا.

لە گوتارەکەدا هاتووە، ملیۆنێرەکانی ئەمریکا ئامادەن بۆ رۆشتن بۆ پەناگە دەگمەنەکانیان کە ئامادەکراون بۆ ژیان، بۆ ماوەی شەش مانگ. پێگەی فۆربس لەسەر ئەم دیاردەیە زانیاری بڵاوکردووەتەوە، بەجۆرێک ملیۆنێرەکان پەناگەی چەند ملیۆن دۆلاری لەژێر زەوی دەکڕن و بۆ ژیان رووی تێدەکەن و خۆیان دادەبڕن.

بەپێی راپۆرتێکی پێگەی فۆربس لە ئەمریکا جۆری ئەو یەکە نیشتەجێبوونانەی کە پەناگەن، خواست لەسەریان تەقیوەتەوە، غاری لینش خاوەنی کۆمپانیای (Rising S Bunkers) کە کۆمپانیاکەی کاری دروستکردن و چاککردنەوەی پەناگە دەکات لە ژێرزەوی رایگەیاندووە، خواست لەسەر بەرهەمەکانیان بەرێژەی سەدا ٢٠٠٠ بەرزبووەتەوە.


هۆکاری گەڕان بۆ ئەو شوێنە ئارامانە ڤایرۆسی کۆرۆنا نییە، بەڵکو ملیۆنێرەکان لە ئەمریکا دەترسن. لە تەقینەوەی بارودۆخی کۆمەڵایەتی، بەهۆی ڤایرۆسەکەوە. لینش دەڵێت:"کڕیارەکانمان بۆ خۆپاراستن دەگەڕێن، بەشێوەیەکی سەرەکی، بۆیان گرنگ نییە چی روودەدات لە وڵات، شەڕ یاخود بوومەلەرزەیەکی کارەساتبار، وەک ئەوەی روویدا لە مەدرید لە سەدەی ١٩، یاخود ئەو ڤایرۆسەی ئێستا دەیبینین، بەڵکو گرنگترین شت ئەوەیە ئێمە لە لێواری دارووخانی کۆمەڵایەتی خۆمان بدۆزینەوە، ئەمە مەترسییە راستەقینەکەیە کە هەڕەشەمان لێدەکات".

لەراستیدا ئەوانە پێوستیان بە شوێنێکە، پارێزراو بێت لە خەڵکانی توڕە، جەختیکردووەتەوە ئەو پەناگانەی دەکڕدرێن ئامادەکراوە بۆ ماوەیەکی درێژ لەم پەتایەدا، ئەو پەناگانە رووبەرەکەیان ١٤٠ مەتر چوارگۆشەیە، دەکەونە ویلایەتی ئۆهایۆ، بەجۆرێک دیزاین کراون خێزانێکی تیدابژین کە ٣ منداڵیان هەبێت، بەشێوەیەکی ئاسودە و بێ کێشە بۆ ماوەی شەش مانگ.

تێچوونی ئامادەکاردنی ئەو پەناگانە نزیکەی ملیۆنێک دۆلاری ئەمریکیە، "ئەمە گرانترین پەناگەی ژێر زەوی نییە"، کۆمپانیای Rising S Bunkers  هەندێک پەناگەی پێشکەشکردووە، کە نرخەکانیان و لەنێوان ٤٠ هەزار دۆلار بۆ هەشت ملیۆن و ٣٥٠ هەزار دۆلار.


دروستکردنی پەناگە دەگمەنەکان لەژێر زەویدا لە ئەمریکا دیاردەیەکی نوێ نییە، بەڵکو چەند ساڵێک پێش ئێستا لەگەڵ هاتنە سەرتەختی دۆناڵد ترەمپ ئەمە سەری هەڵدا، دەوڵەمەندەکان قەلەق بوون سەبارەت بە پێشبینیکردنی هەڵبژاردنەکە، وە ئێستا دەترسن لە سەرۆک  جەنگی جیهانیی سێیەم هەڵبگیرسێنێت.
لینش بە پێگەی سی ئێن ئێنی گوتووە، دوای هەڵبژاردنی ترەمپ بە سەرۆک لە ساڵی ٢٠١٦ خواست لەسەر کڕینی پەناگەکان بە رێژەی سەدا ٧٠٠ زیادیکرد بەراورد بە ساڵی ٢٠١٥.