جیهان

09:35 - 07/04/2020

کۆمپیوتەرە زیرەکەکان هیوایەکی نوێن بۆ دۆزینەوەی چارەسەری کۆرۆنا‌

پەیسەر

زانایان و توێژەران، کۆمپیوتەری زیرەک و بەتوانا کە بە(سوپەر کۆمپیوتەر) ناسراون، بەکاردێنن بۆ خێرایی گەڕان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، کە ژیانی لە دونیادا راگرتووە.

توێژەران لە زانکۆی (کۆلیدج لەندەن) دەڵێن، ئەو کۆمپیوتەرانە بەتواناو سەرکەوتوون، دەتوانن ئەو زانیارییانە لە چەند رۆژێکدا بەدەستبهێنن، لە دۆخی ئاساییدا بە چەند مانگێک بە دەستدێت.
توێژەران بە ئەنجامی خێرا دەگەن سەبارەت بە گیراوە کیمییاکان لە پرۆسەیەکی وردی گەڕان لەرێگەی ئەو کۆمپیوتەرە پێشکەوتووانەوە بەردەوامن. کاری وردی کۆمپیوتەرەکان هیوایەکی نوێی دروستکردووە بۆ دۆزینەوەی چارەسەر.

کۆمپیتەرەکان بۆ پشکنین و چارەسەر رۆڵ دەگێڕن، کتێبخانەی دەرمانییان(دەرمانخانە) تێدایە بۆ دژی ڤایرۆسات، کە دەرمانی تێدایە رێگە پێدراون بە کردەیی بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی دیکە، بەخێراییەکی گەورە، بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی.

زاناکانی زانکۆی کۆلیدج لەندەن، ژمارەیەک کۆمپیوتەری پیشکەوتوویان خراوەتە بەردەست، تیمی زانکۆکە لەگەڵ زیاتر ١٠٠ توێژەری ئەمەریکی و ئەوروپی کار لەسەر ئەو کۆمپیوتەرە بەتوانایانە دەکەن، بۆ بەدەستهێنانی زۆرترین سود لەو کۆمپیتەرانە لە شەڕی دژی کۆرۆنادا.

پرۆفیسۆر بیتر کوفینی لە زانکۆ بەریتانییەکە دەڵێت:"ئێمە توانایەکی گەورەی ئەم کۆمپیوتەرانە بەکاردەهێنین، بۆ گەڕانی خێرا لە ژمارەیەکی گەورە لە تێکەڵە کیمیاییەکان، کە ئەگەری هەیەو دەکرێت ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لاواز بکەن یاخود لە چالاکی بخەن".

هەروەها گوتویەتی ئەوان جارێکی دیکە هەمان ئەو کۆمپیتەرانە بەکاردێنن، بەڵام بە بەکارهێنانی پرۆسەیەکی پێشکەوتووی کۆمپیوتەریی هەنگاوبەهەنگاوی جیاواز بۆ  باشترکردنی ئەو لیستانەی گیراوەی باشتر لەخۆدەگرێت، ئەو گیراوانەی کە پێویستن بۆ داهێنانی چارەسەرێکی نوێ بۆ ئەو ڤایرۆسە کوشندە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، خێراترین کۆمپیوتەری بەتوانا لە جیهاندا کە ناسراو بە"سامیت" لە ناوەندی پشکنینی(ئۆک ریدج)ی نیشتیمانییە لە ئەمریکا.

دەڵێت:"ئەو کۆمپیوتەرانە دەتوانن شیکاریی بکەن، بۆ گیراوە دەرمانییەکان لە جیهاندا، ئەوە دیاریدەکەن کە بەتوانایە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەکە، پێمان دەڵێن چ ماددە یاخود گیراوەیەکی دەرمانی تاج دادەنێت لەسەر ڤایرۆسەکە و کامیان دڕک بەسەر ڤایرۆسەوەکە دادەنێت".

ئەوە دیاریدەکەن کە تاج یاخود دڕک لەسەر رووی ڤایرۆسە کوشندەکە دادەنرێت، کە هێرش بۆسەر خانەکانی مرۆڤ دەکات و پاشان دەیکوژێت.