جیهان

12:32 - 12/04/2020

چەند توێژینەوەیەک پەیوەندی قەڵەویی و مەترسی کۆرۆنا رووندەکەنەوە‌

پەیسەر

زانایەکی گەورەی پسپۆڕی پەتاکان دەڵێت، زیادەی کێش هۆکارێکی مەترسیدار و سەرەکییە بۆ کەسەکانی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا. بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی دەییلی مەیل.

پرۆفیسۆر جان فرنسوا دلفریسی کە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی زانستی دەکات و راوێژ پێشکەشی حکومەتی دەکات دەربارەی پەتا. رایگەیاند، سەدا ٢٥ی فەرەنسییەکان ئەگەری ئەوەیان هەیە بە توندی ڤایرۆسی کۆرنا بگرن، بەهۆی تەمەن و دۆخی تەندروستییان و قەڵەوییەوە.

هەروەها دەڵێت، ئەمریکییەکان بەشێوەیەکی تایبەت ئەم مەترسییەیان لەسەر زیاترە، بەهۆی بەرزی رێژەی قەڵەوی لە ئەمەریکا. کە لە سەدا ٤٢.٤ی خەڵکی ئەو وڵاتە کێشی زیادیان هەیە، یاخود قەڵەون.

دلفریسی گوتویەتی، ئەم ڤایرۆسە ترسناکە، دەکرێت کاریگەری لەسەر گەنجانیش دروست بکات، بە تایبەت ئەو گەنجانەی کە کێشەی قەڵەوییان هەیە. ئەو زانایە هۆشداریدەدات، ئەو کەسانە کێشەی زیادەی کێشیان هەیە پێویستە بەڕاستی ئاگاداری خۆیان بن."لەبەر ئەم هۆکارە، ئێمە دوودڵین لە دۆخی هاوڕێکانمان لە ئەمریکا".

زانایان ئاماژە بەوەدەکەن، کە ئەو قەڵەوییەی لە ئەمەریکا هەیە، مەترسییەکی هاوشێوەی ئەنفلەوەنزای ئیسپانی دروستکردووە، کە لە ساڵی ١٩١٨ روویدا.



بەپێی ناوەندی کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییەکان لە ئەمریکا. سەدا ٤٢.٤ی دانیشتووانی ئەو وڵاتە کێشەی قەڵەوییان هەیە، هەروەها سەدا ١٨.٥ی منداڵانی ئەمریکا قەڵەون.


زانایان هۆشداریدەدەن لە رێژەی ئەو تازپێگەیشتووانەی لە رادەبەدەر قەڵەون، ئەو قەڵەوییە گەشەدەکات لەگەڵ گەشەی جیلی نوێ.


توێژینەوەیەکی تایبەت بە پاتەی ئەنفلەوەنزای (ئێچ وەن ئێن وەن) لەساڵی ٢٠٠٩ ئەوەی دۆزییەوە، کە ئەو کەسانەی کێشەی قەڵەویی لە رادەبەدەریان هەیە، ئەوانە دوو جار زیاتر پێویستیان بە چاودێری تەندروستیی هەیە بەراورد بەوانی دیکە.

ئەو کەسانە کە دیاریکراون بە توشبوو بو ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، وە کێشەی قەڵەوییان هەیە، فشارێکی زیاتر دروستدەکەن لەسەر ناخۆشخانە قەرەباڵغەکان.

لەلایەکی دیکەوە بەپێی توێژینەوەیەکی نوێی کۆلێژی تەندروستی گشتیی زانکۆی میشیگیان دەرکەوتووە، کە ئەو تازپێگەیشتووانەی کێشەی قەڵەویی لە رادەبەدەریان هەیە و ئەوانەی دووچاری ئەنفلەوەنزابوون، ئەگەری مەترسی زیاتریان نییە بەڵام بۆ ماوەیەکی درێژ پەتاکەیان دەمێنێتەوە و بەزویی چاک نابنەوە.


واتە قەڵەوی پەیوەندیدارە بە مەترسی زیاتر بۆ گواستەوەی ئەنفلەوەنزا، هەندێک پێشبینی هەن کە ساڵی ٢٠٣٠ سەدا ٧٥ی تازپێگەیشتووان لە ئەمیکا کێشی زیادەیان دەبێت یاخود قەڵەودەبن، ئەوە دەکرێت ببێتە هۆی لەدەستدانی هەزاران کەس بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.