جیهان

08:39 - 14/04/2020

راپۆرتێكی زانكۆی هارڤارد: شه‌پۆلی دووه‌می كۆرۆنا مه‌ترسیدارتره‌‌

پەیسەر پرێس

راپۆرتێكی زانكۆی هارڤارد ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌ كه‌ ئه‌و وڵاتانه‌ی رێكاری توند بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی كۆرۆنا ده‌گرنه‌ به‌ر مه‌ترسی ئه‌وه‌یان له‌سه‌ره‌ كه‌ بكه‌ونه‌ به‌ر شه‌پۆلی دووه‌می كۆرۆنا له‌ وه‌رزه‌كانی پایز و زستانی داهاتوو، ده‌شڵێت داخستنی كۆمه‌ڵگه‌ خراپترین بژارده‌یه‌، ته‌نانه‌ت له‌وه‌ش مه‌ترسیدارتره‌ كه‌ هیچ رێكارێك نه‌گیردرێته‌ به‌ر، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ ڤاكسێنێك نیه‌، بۆیه‌ دووری كۆمه‌ڵایه‌تی تاكه‌ چه‌كی كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشیه‌كه‌یه‌.

راپۆرته‌كه‌ له‌لایه‌ن چوار زانای بواری په‌تا و به‌رگری ئاماده‌كراوه‌ و تێیدا ئه‌وه‌ ڕوونكراوه‌ته‌وه‌، كه‌ رێكاره‌ تونده‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی نه‌خۆشه‌كان 60% له‌قۆناغی سه‌ره‌تاییدا ژماره‌كه‌ كه‌م ده‌كاته‌وه‌ به‌ڵام ره‌نگه‌ ببێته‌ هۆی مه‌ترسی له‌ شه‌پۆلی دووه‌می نه‌خۆشیه‌كه‌ له‌ پایز و زستانی داهاتوودا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی فشاره‌كه‌ له‌ئاستێكدایه‌ كه‌ دانیشتوان هیچ به‌رگرییه‌كی نه‌خۆشیه‌كه‌یان بۆ دروست نابێت، ده‌شڵێن ترۆپكی نه‌خۆشیه‌كه‌ هاوكات ده‌بێت له‌گه‌ڵ وه‌رزی په‌تای ساڵانه‌ ئه‌وه‌ش كاره‌كه‌ خراپترده‌كات، لێكۆڵه‌ره‌كان پشتیان به‌گریمانه‌یه‌كی ساده‌ به‌ستووه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ " ناكرێت نه‌خۆشیه‌كه‌ رابگیردرێت" له‌كاتێكدا ئامانجه‌كه‌شیان دیاریكردووه‌ كه‌ ژماره‌ی توشبووان توانا پزیشكیه‌كان تێنه‌په‌رێنێت، به‌وه‌ش پشت به‌ ستراتیژێك ده‌به‌ستن ئه‌ویش كه‌مكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و به‌ریككه‌وتن ئه‌وكاتانه‌ی ژماره‌ی توش بووان له‌ رێژه‌ی دیاریكراو زیاتر بێت، وه‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاسته‌نگه‌كانی هاتوچۆ ئه‌وكاته‌ی ژماره‌ی توش بووان كه‌م ده‌كات.

لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه‌ قورسه‌ كاتی پێویست بۆ زیادكردنی ئاسته‌نگه‌كان یان كه‌مكردنه‌وه‌یان دیاری بكرێت، كه‌ ده‌كرێت سێ هه‌فته‌ بخایه‌نێت له‌نێوان گرتنه‌به‌ری رێكاره‌كان و كه‌م بوونه‌وه‌ی ژماره‌ی توش بووان، ده‌شڵێن له‌كاتی سه‌ركه‌وتنی ئه‌و ستراتیژیه‌ پێویستی دووركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌تێپه‌ڕبوونی كات كه‌م ده‌بێته‌وه‌، له‌گه‌ڵ زیادبوونی ئه‌و كه‌سانه‌ی چاك ده‌بنه‌وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ پارێزراو ده‌بن و به‌شدارنابن له‌بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌، راپۆرته‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ هێواشی بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌ له‌وه‌رزی هاویندا ئه‌گه‌ر ڕووبدات گرنگیه‌كی گه‌وره‌ی ده‌بێت، به‌ڵام هێشتا ئه‌وه‌ دیار نیه‌، ئه‌و لێكۆڵه‌ره‌وانه‌ پێیان وایه‌ تا مانگی ته‌موزی ساڵی 2022 نه‌خۆشیه‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.