جیهان

09:33 - 18/05/2020

چی لەبارەی سوپای ئەمەریكاوە دەزانیت؟‌

پەیسەر

گەورەترین سوپای جیهانە، ئەو بودجەیەی بۆی تەرخانكراوە زیاترە لە بودجەی چەندین وڵات بەسەر یەكەوە، ئەركی سەربازە جۆراوجۆرەكان ئەوەندەی لەدەرەوەی ویلایەتە یەكگرتوەكانە هێندە لەناو وڵاتەكەی خۆیاندا نین، بەسەر ناوچە جۆراوجۆرەكانی جیهاندا بڵاو بوونەتەوە، ئەوان ژنان و پیاوان پێكەوە سەربازیی دەكەن، لە حەوت پیاوی سەرباز یەكێكیان ئافرەتە.

 

بە پێی ڕاپۆرتێكی (global firepower) سوپای ئەمەریكا لە ساڵی 2020 دا بودجەی ساڵانەی لە 700 ملیار دۆلار تێپەڕی كردووە، بەوەش ئەو سوپایە دەبێـتە دەوڵەمەندترین سوپای جیهان، بە پێی ڕاپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ژمارەی سەربازانی ئەمەریكا زیاترە لە ملیرنێك و سێ سەدو حەفتا هەزار سەرباز، تەنها 1.2 سەربازیان لەسنووری ویلایەتە یەكگرتوەكاندا خزمەت دەكەن و ئەوانەی تر لە دەرەوەی ئەمەریكان، لە رۆژهەڵاتی ئاسیادا 90 هەزار سەربازیان هەیە، لە ئەوروپاشدا 66 هەزار سەربازن لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشدا زیاتر  لە 30 هەزار سەربازیان بڵاوەیان كردوە.

ناوەندی تەمەن لە نێو سوپای ئەمەریكادا 27  ساڵییە 52% یان هاوسەرگیرییان كردووە. 90%یان هاوسەرەكانیان لەدەرەوەی سیستەمی سەربازیین، داهاتی ساڵانەی هەرەیەكێك لەو سەربازانە 41 هەزار دۆلاری ئەمەریكیە. لەنێو هەر حەوت سەربازی ئەمەریكیدا یەكێكیان ئافرەتە و  خزمەتی مام ناوەند لەنێو سوپادا شەش ساڵ و سێ مانگە، سێ یەكی سەربازە كان لەنێو خانوو شوقەی تایبەت بەسوپای ئەمەریكادا دەژبن.

ھێزە چەکدارەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هێزی (فیدڕاڵی)ی سەربە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە. هێزەکە پێکهاتوە لە سووپا، هێزەکانی مارێنز ، هێزەکانی پاراستی ئاوی –یان دەریایی- ، هێزی ئاسمانی . هێزەکە گەورەترین هێزی وڵاتی (ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا)یە. سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەپێی دەستوری وڵات خاوەن گەورەترین و فەرماندەی ھێزە چەکدارەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە و هێزەکە سەر بە (وەزارەتی بەرگری ئەمریکا)یە.

بووچەی ساڵانەیە لە سەرانسەری جیهاندا کە ساڵانە لە لایەن (ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا) بۆی تەرخاندەکرێت.ڕەگەزی مێینە لەنێو هێزە جەکدارەکانی ئەمریکادا ڕۆڵێکی گرنگ و بەرجاو دەگێڕن، یەکەمین سەبازی ئافرەتی سەربازی لەساڵی 1942 بەشداری کردوە لە جەنگی جیهانی دووەمدا.

لەبەرواری 3ی دیسێمبەر ٢٠١٥  وەزیری بەرگری ئەمریکا (ئاشتۆن کارتەر) ڕایگەیاند کە ڕێژەی ئافرەتان لە هێزەکانی ئەمریکا ڕوو لە زیاد بووندایە، وە ئەوەشی ڕاگەیاند کە ڕۆڵی ئافرەتان گەورەتر دەبێت و دەتوانن بەشداری بکەن لە هێزەکانی پاراستنی تایبەتی و هێزی ئاوی.