جیهان

12:22 - 09/06/2020

ئەمریکا هەزار هاوڵاتی عێراقی ڕەوانە دەکاتەوە‌

پەیسەر

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی دیترۆیتی ئەمریکی ١٢ ئەندامی ئەندامی پەرلەمانی مێشیگان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکی داوای دانیشتن و گفتوگۆکردنیان لە لیژنەی یاسابی کردووە لەبارەی گەڕاندنەوەی زیاتر لە هەزار عێراقی دانیشتووی ویلایەتە یەکگرتووەکان. گفت و گۆبكات لە نێویاندا مەسیحی و کلدانی هەن و ژیانیان لەژێر مەترسیدایە.

هەمان ڕاپۆرت ئاماژەی بەوە داوە کە ئەندامانی وەفدی مێشیگان، نووسراوێکیان پێشکەشکردووە تێیدا داوای دواخستنی کۆچەکانیان دەکرێت بۆ ماوەی دوو ساڵ تاکو لە دادگای پەنابەران گوێ لە داواکانیان بگیرێت، ئەم نامەیە دوای زیاد لە ٤ مانگ لە بەڵێنەکەی دۆناڵد ترەمپ نووسراوە، ئەکاتەی سەردانی شاری وارێنی کردبوو بەڵێنی ئارامیی بەو عێراقییانە دابوو کە لەدژی کۆچکردن دەجەنگن بۆ ماوەی سێ ساڵە ئەویش لە ترسی عێراقی بوونیان  و  ترس لە تێكچوونی پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ ئەمریکا.

دادگای میشیگان لە نیسانی ساڵی ٢٠١٩ بڕیاری کۆچپێکردنی زیاد لە هەزار دەستبەسەری عێراقیان ڕاگەیاند کە لە شەپۆلی پەنابەراننی ساڵی ٢٠١٧ ددەستگیرکرابوون.

بەرپرسانی بەڕێوبەرایەتی پەنابەران و گومرگی ئەمریکی گوتویەتی  " ڕێکخراوەکە بەردەوام دەبێت لە ناردنەوەی ئەو کەسانەی بڕیاری ناردنەوەیان بە یەکجاری دەرچووە."

ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەشداوە " ژمارەیەکی زۆری ئەوکەسانە چەند ساڵێک لەمەوبەر بڕیاری ناردنەوەیان دەرچووە، بەڵام پارێزەران دەڵێن کە ئێستا هەلومەرجی عێراق گۆڕاوە و ژیانی  مەسیحییە کلدانییەکان پارێزراو نابێت بەتایبەت لە ئێستادا کە چالاکییەکانی داعش لە ناوچەکەدا بەردەوامە."

میشیگان یەكێكە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و لانسین پایتەختییەتی. میشیگان بە مانای "دەریاچەی گەورە" دێت ، ڕێژەی دانیشتوانی ١٠ ملیۆن کەس تێدەپەڕێنێت.