جیهان

07:48 - 30/12/2018

گرنگترین هێرش و توندوتیژییه‌كانی ساڵی 2018‌

پەیسەر پرێس

به‌هۆی توندڕه‌وی و عه‌قڵی چه‌قبه‌ستوویان، هیچ كیشوه‌ر و وڵاتێكی سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌وییه‌ نه‌ماوه‌، كه‌ له‌ ساڵی 2018 هێرشی نه‌كرێته‌ سه‌ر، یاخود چه‌پۆكی ڕه‌شی "تیرۆرستان" به‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و بێ زیانی ئه‌م ژیانه‌ نه‌كه‌وتبێت، بۆیه‌ له‌ دێڕه‌كانی خواره‌وه‌دا ئه‌و هێرشانه‌ بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئه‌مساڵ ڕوویانداوه‌. 

كانوونی دووه‌م
8: ئه‌رده‌ن پیلانێكی چه‌كدارانی داعشی پوچه‌ڵكرده‌وه‌ و 17 كه‌سی له‌و تیرۆرستانه‌ ده‌ستگیركرد كه‌ ده‌یانه‌ویست هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی ئاسایش و ناوه‌نده‌كانی بازرگانی، پیاوانی ئاینی میانڕه‌و.
21: كوژرانی 14 كه‌س له‌ ئه‌نجامی هێرشێكی چه‌كداری بۆسه‌ر هوتێلی ئه‌نته‌ركۆنتیننتاڵ له‌ كابوڵی پایته‌ختی ئه‌فغانستان.
23: كوژرانی 41كه‌س و برینداربوونی 80 كه‌سی دیكه‌ له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی دوو ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو له‌ شاری بنغازی لیبیا.
27: كوژرانی 58 كه‌س و برینداربوونی 158 كه‌س له‌ ئه‌نجامی كرده‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له‌ ناوه‌ڕاستی كابوڵی پایته‌ختی ئه‌فغانستان.

شوبات
19: ڕفاندنی 110 خوێندكار دوای ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی بۆكۆ حه‌رام په‌لاماری شاری دابتچیان دا له‌ ویلایه‌تی یوبی باكوری خۆرهه‌ڵاتی نه‌یجیریا.
20: كوژرانی پێنج كه‌س و ده‌ستگیركردنی نزیكه‌ی 300كه‌س، ئه‌وه‌ش له‌ دوای پێكداهه‌ڵپژانی پۆلیس و خۆپیشانده‌ران له‌سه‌ر ڕێگای سۆفیه‌ی باكوری پایته‌ختی تاران.
23: كوژران و برینداربوونی 38كه‌س به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دوو ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو له‌ مه‌قادیشۆی پایته‌ختی سۆماڵ.

ئازار
21: كوژرانی 26 كه‌س له‌ هێرشێكی خۆكوژی له‌ كابوڵی پایته‌ختی ئه‌فغانستان
23:كوژرانی سێ كه‌س له‌ ئه‌نجامی ته‌قه‌كردن و به‌ بارمته‌ گرتنی چه‌ندین كه‌س له‌ شاری تریبی باشووری فه‌ره‌نسا
24:كوژرانی دوو كه‌س له‌ پیاوانی ئاسایشی و برینداربوونی كه‌سێكی دیكه‌ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراوه‌وه‌ كه‌ كاروانی به‌ڕێوبه‌ری ئاسایشی شاری ئه‌سكه‌نده‌رییه‌ی میسری كردبووه‌ ئامانج.
25: ئاراسته‌كردنی حه‌وت مووشه‌كی چه‌كدارانی حوسیی بۆ سعودییه‌ و له‌ ئاكامدا هاوڵاتییه‌كی میسری له‌ ڕیاز گیانی له‌ ده‌ستدا.
30 : له‌ سیرتی باشوری خۆرهه‌ڵاتی توركیا چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ شه‌ش كه‌سیان له‌ هێزه‌ تایبه‌ته‌كانی توركیا كوشت.

نیسان
5: كوژرانی چواركه‌س له‌ مزگه‌وتی عوسمان غازی هه‌رێمی ئه‌سكی شه‌هیرله‌ باكوری خۆرئاوای توركیا.
8: كوژرانی سێ كه‌س و بریندارابوونی ده‌یان كه‌سی دیكه‌ به‌هۆی به‌ ژێره‌وه‌ كردنیان له‌ ڕێگه‌ی ئۆتۆمبیلێكی بچووكه‌وه‌ له‌ شاری منستری خۆرئاوای ئه‌ڵمانیا.
21:  كوژرانی 10كه‌س و برینداربوونی 100كه‌سی دیكه‌ به‌هۆی كاری توندوتیژی له‌ نیكاراگوا
22: به‌هۆی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌یه‌كی خۆكوژییه‌وه‌ بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی ده‌نگدان له‌ كابوڵی پایته‌ختی ئه‌فغانستان 57 كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا.
30: به‌هۆی دوو هێرشی چه‌كدارییه‌وه‌ بۆ سه‌ر باره‌گای خزمه‌تی هه‌واڵگری كابوڵی پایته‌ختی ئه‌فغانستان 26كه‌س كوژرا و له‌نێوانیاندا نۆ رۆژنامه‌نووس هه‌بوو.

ئایار
2: كوژرانی 12 كه‌س به‌هۆی هێرشێكی خۆكوژییه‌وه‌ بۆ سه‌ر بنكه‌ی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ ته‌رابلوسی پایته‌ختی لیبیا.
13: كوژرانی 11 كه‌س و برینداربوونی 40 كه‌سی دیكه‌ به‌هۆی كرده‌وه‌یه‌كی خۆكوژییه‌وه‌ كه‌ سێ كڵێسای شاری سورابایای ئه‌ندۆنیزیای كرده‌ ئامانج.
19: كوژرانی 10 كه‌س و برینداربوونی 10 كه‌سی دیكه‌ له‌ ئه‌نجامی ته‌قه‌كردنی خوێندكارێك له‌ هاوڕێكانی له‌ویلایه‌تی تكساس.

حوزه‌یران
15:له‌ هێرشێكی چه‌كداریدا بۆ سه‌ر ئه‌فغانستان مه‌لا فه‌زڵوڵا سه‌ركرده‌ی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان كوژرا.
15: كوژرانی سێ كه‌س و برینداربوونی هه‌شت كه‌سی دیكه‌ له‌ باشوری توركیا به‌هۆی توندوتیژی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته‌.
17: له‌ هێرشێكی چه‌كداریدا بۆسه‌ر فیستیڤاڵێكی گۆرانی و میوزك له‌ ویلایه‌تی نیوجرسی 22 كه‌س برینداربوون.
24: له‌ كۆبوونه‌وه‌ی هه‌زاران پشتیوانی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌سیوبیا ئه‌بی ئه‌حمه‌د له‌ ناوه‌ڕاستی پایته‌ختی ئه‌دیس ئابابا به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كه‌وه‌ دوو كه‌س كوژران و ده‌یانی دیكه‌ش برینداربوون.
29: هێرشێكی چه‌كداری كرایه‌ سه‌ر باره‌گای رۆژنامه‌ی كاپیتاڵ گازیت له‌ شاری ئه‌ناپولیس و له‌ ئاكامدا پێنج كه‌س كوژران.


ته‌مموز

1: به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه‌ دوو كه‌س له‌ شاری گاو باكوری مالی كوژران
8: كوژرانی نۆ كه‌س له‌ هێزی پاسه‌وانی نیشتمانی له‌ ئه‌نجامی هێرشێكی چه‌كداری له‌ ناوچه‌ی غار ده‌ما له‌ باكوری تونس.
13: به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له‌ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن له‌ پاكستان 128كه‌س كوژران.
15: كوژرانی دووكه‌س له‌ خۆپیشاندانی دژ به‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له‌ نیكاراگوا
20: له‌ شاری لوبیكی باكوری ئه‌ڵمانیا كه‌سێك به‌ چه‌قۆوه‌ هێرشكرده‌ سه‌ر پاسێك و 14 كه‌سی برینداركرد.
23: له‌ شاری تۆرینتۆی كه‌نه‌دا به‌هۆی ته‌قه‌كردنه‌وه‌ دووكه‌س كوژرا و 13كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
26: به‌هۆی هێرشێكی خۆكوژی تیرۆرستێكی داعش له‌شاری كویتای پاكستان 31 كه‌س كوژران.

ئاب
10: كوژرانی چواركه‌س به‌هۆی ته‌قه‌كردنی كه‌سێكه‌وه‌ له‌ شاری فردركشنی خۆرهه‌ڵاتی كه‌نه‌دا
13: كوژرانی سێ كه‌س له‌ پیاوانی ئاسایش به‌هۆی هێرشێكی چه‌كدارییه‌وه‌ له‌ناوچه‌ی فه‌حیسی عه‌مانی پایته‌ختی ئه‌رده‌ن.

ئه‌یلول
2: كوژرانی ده‌یان سه‌رباز به‌هۆی هێرشێكی چه‌كداری بۆسه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌ باكوری خۆرهه‌ڵاتی نه‌یجیریا.
2: له‌ كرده‌وه‌یه‌كی خۆكوژیدا سێ سه‌رباز كوژران و 14ی دیكه‌ش به‌هۆی هێرشێكی خۆكوژییه‌وه‌ له‌ مه‌قادیشۆی پایته‌ختی سۆماڵ.
10: به‌هۆی هێرشێكی چه‌كدارییه‌وه‌ له‌ پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا حه‌وت كه‌س برینداربوون
22: سه‌ربازێك له‌ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌هوازی باشوری خۆرئاوای ئێران ده‌ستڕێژی گولـله‌ی كرده‌ هاوڕیكانی و 25سه‌ربازی كوشت و 12ی دیكه‌ش برینداربوون.
تشرینی یه‌كه‌م
14: برینداربوونی 30 كه‌س به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له‌ بنكه‌یه‌كی ده‌نگدانی كابوڵ پایته‌ختی ئه‌فغانستان
17: كوژرانی 19 كه‌س و برینداربوونی ده‌یان كه‌سی دیكه‌ به‌هۆی ڕووداوی ته‌قه‌كردنه‌وه‌ له‌ ناوه‌وه‌ی زانكۆی قرمی ئۆكرانیا
21: كوژرانی 55 كه‌س به‌هۆی توندوتیژی له‌ ویلایه‌تی كادۆنای باكوری نه‌یجیریا
28: كوژرانی 11 كه‌س به‌هۆی هێرشێكی چه‌كدارییه‌وه‌ بۆسه‌ر په‌رستگای جوله‌كه‌كانی شاری پیتسبۆرگی ئه‌مریكا.
30: برینداربوونی 30 كه‌س و له‌ نێوانیان 15 كه‌س له‌ پیاوانی ئاسایشی پایته‌ختی تونس به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژییه‌وه‌.
31: به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فرۆكه‌یه‌كه‌وه‌ له‌ پاكستان 25 كه‌س كوژران و دواتر بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان كرده‌وه‌كه‌ی گرته‌ ئه‌ستۆ.
31: له‌ پایته‌ختی كابوڵ هێرشكرایه‌ پاسی فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی ئه‌فغانستان و له‌ ئاكامدا حه‌وت كه‌س كوژران.

تشرینی دووه‌م
2: هێرشێكی چه‌كداری كرایه‌ سه‌ر پاسی گوێزه‌ره‌وه‌ی قیبتیه‌كانی میسر و له‌ ئاكامدا هه‌شت كه‌س كوژران و دووكه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
3: مه‌ولا سه‌میع حه‌ق پیاوی ئاینی پاكستانی كوژرا.
5: له‌ زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌دا له‌ به‌غدای پایته‌خت پێنج كه‌س كوژران و 20ی دیكه‌ برینداربوون.
5: له‌ باكوری كامیرۆن چه‌كداره‌ جیابووه‌كان 78 خوێندكاریان ڕفاند.
8: له‌ ولایه‌تی كالیفۆرنیا سه‌ربازێكی پێشووی سوپای ئه‌مریكا ته‌قه‌ی له‌ باڕێككرد و له‌ ئاكامدا 12 كه‌س كوژران.
9: له‌ نزیك دوو هوتێل له‌ پایته‌ختی مه‌قادیشۆی سۆماڵ دوو ئۆتۆمبیل ته‌قینه‌وه‌ و له‌ ئاكامدا 39كه‌س كوژرا و 40كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
16: ده‌ستگیكردنی 12 كه‌س له‌ نێوانیاندا ژنه‌ مامۆستایه‌كیان تێدابوو، له‌ توركیا.
18: كوژرانی دوو كه‌س و برینداربوونی ده‌یانكه‌س به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له‌ پاریس
20: كوژرانی 50 كه‌س له‌ هێرشێكی خۆكوژیدا له‌ پایته‌ختی ئه‌فغانستان.
23: كوژرانی چواركه‌س له‌ هێرشێكی چه‌كداری بۆسه‌ر كونسوڵخانه‌ی چین له‌ پاكستان.
27: به‌هۆی بۆردومانی فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر هه‌رێمی هه‌لمه‌ندی ئه‌فغانی 23 كه‌س مه‌ده‌نی گیانیان له‌ ده‌ستدا.

كانوونی یه‌كه‌م
5: په‌یمانگای ئابوری و ئاشتی نێوده‌وڵه‌تی به‌ پێی ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی له‌سه‌ر كاروباری تیرۆر، ئاماژه‌یان به‌وه‌ كرد، كه‌ ژماره‌ی قوربانیانی تیرۆر له‌ 94 وڵاتدا كه‌می كردووه‌ له‌ ساڵی 2017 گه‌یشته‌ 18 هه‌زار و 814كه‌س كه‌ زۆربه‌یان له‌ سوریا و عێراق بوون.
8: پۆلیسی فه‌ره‌نسا نزیكه‌ی 1000 كه‌سی له‌ پاریس ده‌ستگیركرد به‌هۆی به‌شداریكردنیان له‌ خۆپیشاندان.
12: كوژرانی سێ كه‌س و برینداربوونی 12 كه‌سی دیكه‌ به‌هۆی ته‌قه‌كردنه‌وه‌ له‌ شارێكی ستراسبۆرگ له‌ خۆرهه‌ڵاتی فه‌ره‌نسا.
17: ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو، له‌ وێستگه‌ی سكای تی ڤی له‌ پایته‌ختی یۆنان، خۆشبه‌ختانه‌ زیانی گیانی لێنه‌كه‌وتووه‌.
28: كوژرانی 10 كه‌س له‌ پیاوانی پۆلیس به‌هۆی نانه‌وه‌ی بۆسه‌یه‌كی نه‌زانراو له‌ بۆركیافاسۆ.