جیهان

01:04 - 26/06/2020

كیشوەرێكی نوێ سەرقاڵی بۆ زانایانی جیۆلۆجی دروستكردووە‌

پەیسەر پرێس

ئەوەی تائێستا زانیومانە جیهان لە 7 كیشورەی وشكانی پێكدێت، بەڵام شارەزایانی جوگرافی ماوەیەك بەر لە ئێستا توانیویانە كیشوەرێكی دیكە بدۆزنەوە، دۆزینەوەی ئەو كیشوەرە نوێیە پێدەچێت ڕیزبەندی گەورەیی و ڕووبەری كیشوەرەكان ئاڵوگۆڕیی بەسەردا بێت، ئەو كیشوەرە لە قوڵایی زەریادایەو تەنها چەند دورگەیەكی بەدەرەوەیە.

 

لەنێو قوڵایی (3500) پێدا كە دەكاتە (1066 مەتر)ی ناو قوڵایی زەریای هێمن كیشوەرێكی تر هەیەو بەو پێەش كیشوەركان دەبنە هەشت كیشوەرو بە پێی وتەی شارەزایان ڕووبەرێكی فراوانیشی هەیەو ناویان لێناوە كیشوەریی زیلاندیا، ئەو كیشوەرە لە ساڵی 2017 دا دۆزراوەتەوە بەڵام تا ئێستا بەتەواوی نازانن رووبەرەكەی چەندە.
بە پێێ وتەی شارەزایانی زانستی جوگرافی كیشوەرەكان لە ڕووی فراوانی ڕووبەرەوە بەم شێویەیەن (ئاسیا گەورەترین ڕووبەری هەیە، پاشان ئەفەریقا، ئەمەریكای باكوور، ئەمەریكای باشوور، بەستەڵەكی باشوور ، ئەوروپا، ئوسترالیا) بەڵام لە ئێستادا كە ئەو كیشوەرە نوێیە دروست بووە شارەزایان باس لەوە كەن، ئاخۆ ڕیزبەندییەكە تێكدەچێت بەهۆی دۆزینەوەی زیلاندیا،  یان دەچێتە كۆتایی ڕیزبەندییەكەوە.

رۆژی دووشەمەی ڕابوردوو بۆیەكەمجار زانایان توانییان وێنەی كیشوەرەكە بگرن، بەشێوەیەك كە لەوەو پێش وێنەی لەو جۆرەی نەگیراوەو ئەوەش بووەهۆی ئەوەی كە ببێتە سەرنجی هەمووان.

زیلاندیا دەكەوێـتە ژێرئاوی زەریای هێمن، لەبەشی باشووری رۆژئاوایەوە، بە پێی وێنەكان نیوزلەندا وەك بەشێك لەو كیشوەرە دەكەوێـە بەرچاو.

-نیك مورتیمر- كە سەرپەرشتی ئەو تیمەی كردووە كە وێنەكەیان گرتووە دەلێت: ئەو نەخشانەمان بەو شێوەیە دروستكردووە بۆ ئەوەی بەوردی و بەشێوازێكی سەردەمیانە نیشانی بدەین، بە پێی ئەو وێنانە نیوزلەندا ڕێك وەك بەشێك لەو كیشوەرە نوێیە دەردەكەوێت.

نەخشەكان ئەوەیان نیشان داوە كە بوونی ئەو كیشوەرە نوێیە ملیۆنەها ساڵە لەژێر ئاودایەو ڕووبەرەكەی هەرچەندە بەتەواوی دیار نییە ، بەڵام پێدەچێت فراوان بێت.
بەڵام بەپێی پێشبینیە سەرەتاییەكان پێدەچێت ڕووبەرەكەی 5 ملیۆن كیلۆمەتر چوار گۆشە بێت، ئەگەر وا بێت دەكاتە نیوەی ڕووبەری كیشوەری ئوستورالیا.

بەڵام ئەو كیشوەرە تا ئێستا تەنها 6% ی بەدەرەوەیەو 94%ەكەی لە ژێر ئاودایە، ئەوەی بەدەرەوەیە بریتین لە دوورگەكانی نیوزلەندای باكوور و باشوور، هەروەها دوورگەكانی كالیدونیای نوێ، ئەوەی  تر كە دەمێنێتەوە هەمووی لە ژژێر ئاوادایە.

بۆ ئەوەی بەتەواوی ئەو كیشوەرە ژێر ئاوكەوتووەمان بێتە بەرچاو –مۆرتیمر- و تیمەكەی نەخشەیەكیان بۆ دروستكردووە لەناو تەختی زەریاكەدا بە باشی دەبینرێت، تەنانەت زاناكان دەتوانن پێشبینی سەرەتایی بۆ ڕووبەرو بەرزی و نزمیەكانی ئەو كیشوەرە بكەن.

هەروەها لە نەخشەكەدا شاخ و دۆڵ و دەشتەكانیشی بەباشی دەبینرێن، بە پێی پێشبینیەكان ئەو نەخشە نوێیە لە ساڵی 2030 دا دەبێتە بەشێكی سەرەكی لە نەخشەی كیشوەرەكان و تا ئەو كاتەش زانایان كاری دیكەی لەسەر دەكەن.

 بەپێی وتەی سەرۆكی ئەو تیمە و لێكۆڵینەوە جیۆلۆجییەكان جیایوونەوەی ئەو كیشوەرە تازە دۆزراوەیە 80 ملیۆن ساڵ بەر لە ئێستا لە كیشوەری بەرجەستەی ئوسترالیا جیابووەتەوە.

پێشتریش مۆرتیمر ڕایگەیاندبوو زانا جیۆلۆجیەكان لە سەدەی پێشوودا پارچەیەك -گرانێت- یان دۆزیبوویەوە لە نزیك نیوزلەندا كە گۆڕانكارییان بەسەردا هاتووە، هەروەها دەریانخستووە كە ئەو بەردە پەیوەندی بەو كیشوەرە نوێیەوە هەیە كە ئێستا دۆزیویانەتەوە.