جیهان

10:44 - 07/10/2020

كەی ژیان لەسەر زەوی ئاسایی دەبێتەوە؟‌

پەیسەر پرێس

بیل گیتس كاتی ئاسایی بوونەوەی ژیان لە وڵاتە دەوڵەمەندەكان ئاشكرا دەكات، بەو مەرجەی ڤاكسینی كۆرۆنا بدۆزرێتەوە...

 بیل گیتس دامەزرێنەری كۆمپانیای مایكرۆسۆفت و گەورە سەرمایەداری جیهانی رایگەیاند ژیانی نیمچە ئاسایی لە وڵاتە دەوڵەمەندەكان لە كۆتایی ساڵی 2021 وە دەبێت ئەگەر ڤاكسینی دژە كۆرۆنا بەم زوانە سەركەوتن بەدەست بهێنێت و بەشێوەیەكی فراوان دابەش بكرێت.

گیتس ی تەمەن 64 ساڵ بە دەستەی بەرێوەبەری رۆژنامەی " وول ستریت جورناڵ " ی راگەیاند لە كۆتایی ساڵی داهاتوو دەكرێت ژیان بگەڕێتەوە بۆ دۆخی نیمچە ئاسایی، لەگەڵ ئەوەی تا ئێستاش نازانین ئایە ئەو ڤاكسینانە سەركەوتن بەدەست دەهێنن یان نا"

ئەو ڤاكسینەی لەلایەن ئەسترازینكا و زانكۆی ئۆكسفۆرد پەرەی پێدراوە تائێستا لە ریزی پێشەوەی ئەو كێبركێیەدایە كە كۆمپانیاكان دەیكەن، بۆ ئەوەی رەزامەندی وەربگرن بەمەبەستی بەكارهێنانی لە وڵاتانی رۆژئاوا.

رۆژی سێ شەممە بەرێوەبەری گشتی رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند ئەگەر هەیە ڤاكسینی دژە كۆرۆنا تا كۆتایی ئەم ساڵ ئامادەبێت.

گیتس 36 ملیار دۆلاری لە دامەزراوەی بیل و میلیندا گیتس پێشكەش كردووە بەمەبەستی ڕووبەڕووبونەوەی هەژاری و خراپی چاودێری تەندروستی، دامەزراوەكەی مانگی رابردوو گرێبەستی لەگەڵ 16 كۆمپانیای دەرمان واژۆكردووە بۆ ئەوەی بەخێرایی ڤاكسینەكە دابەش بكرێت ئەگەر پەسەند كرا.