جیهان

08:21 - 08/03/2022

بایدن هاوردەی نەوت و گازی رووسیای بۆ ئەمریکا قەدەغە کرد‌

پەیسەر


سەرۆكی ئەمریكا لەچوارچێوەی سەپاندنی سزاكانی بەسەر رووسیا بەهۆی شەڕی ئۆكراینا، بڕیاریدا هاوردەكردنی نەوت و غازو لەو وڵاتە بەهەموو شێوەیەك قەدەغە بكات.

  جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیی ئەنجامداو تێیدا نوێترین بڕیاری لەدژی رووسیا راگەیاند و وتی "چیتر نەوتى روسیا لە بەندەرەکانى ئەمەریکا قبوڵناکرێت، ئەمە زەبرێکى دیکەى کوشندەی ئەمەریکایە لە روسی".



ئاماژەی بەوەشكرد كە سزا سەپێنراوەكانیان بەسەر حكومەتی مۆسكۆ بەهۆی شەڕی ئۆكراینا، بەردەوام دەبێت و لەگەڵ وڵاتە هاوپەیمانەكانی سزای دیكەشی بەسەردا دەسەپێنن.

سەرۆكی ئەمریكا باسی لەوەكرد كە بەهۆی ئەو سزا ئابورییانەی لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا بەسەر رووسیادا سەپاندوویانە، ئابووری ئەو وڵاتە دووچاری قەیرانێكی گەورە بووەتەوەو دراوەكەشیان بەڕێژەی 50% بەهاكەی لەدەستداوە.

بەگوێرەی ئامارە ئابورییەكان، ئەمریكا رۆژانە 8%ی كۆی پێویستییەكانی لە نەوتی خاوو بەروبوومەكانی، لە رووسیاوە هاوردە دەكات.