جیهان

11:29 - 26/04/2022

رووسیا هۆشداری لە هەڵگیرسانی جەنگی جیهانیی سێیەم دەدات‌

 

 

رووسیا هۆشداری لە هەڵگیرسانی جەنگی جیهانیی سێیەم دەدات و بە ئەگەرێكی نزیک و کرداریی دادەنێت.

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا رەخنەی تووندی لە سەرۆکی ئۆکراینا گرت و بە پشتگوێخستنی گفتوگۆکانی ئاشتی تۆمەتباری کرد و رایگەیاند، "بەردەوامبوونی کیێڤ لەسەر ئەو هەڵوێستەی، ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگی جیهانیی سێیەم جیددیتر دەکات".


وەزیری دەرەوەی رووسیا دەشڵێت، "زیلینیسکی گفتوگۆ ناکات، بەڵکو وا خۆی دەردەخات کە گفتوگۆ دەکات، ئەو ئەکتەرێکی باشە، ئەگەر بە وردی تەماشای نێو چاوی بکەیت و خوێندنەوە بۆ قسەکانی بکەیت، هەزار قسەی دژ بە یەک دەدۆزیتەوە."

بە بۆچوونی سێرگی لاڤرۆڤ، "کیێڤ بەدوای گفتوگۆدا نییە و بەردەوامبوونی لەسەر ئەو هەڵوێستەی و بەردەوامبوونی رۆژئاوا لەسەر پێشکێشکردنی هاوکاریی سەربازی بەو وڵاتە، وادەکات هەڵگیرسانی جەنگی جیهانیی سێیەم ببێتە بابەتێکی جیددی و مژارێکی راستەقینە و ناکرێت بە کەم تەماشا بکرێت."