جیهان

10:03 - 16/07/2022

ڕێکەوتێکی باوەڕپێنەکراو.. دوو جار بە هەمان ژمارە یانسیبێكی بۆ ده‌رچوو‌

پەیسەر

ژنێکی ئەمریکی خەڵکی ویلایەتی میریلاند توانی بە هەمان ژمارە دوو خەڵاتی یانسیب ده‌رچوو، له‌ماوه‌ی كه‌متر له‌ دوو مانگدا.

سایتی هەواڵی UPI بڵاویکردەوە، کە ژنێکی ویلایەتی میریلاند بەم دواییە خەڵاتی یانسیبێكی بە بڕی نزیکەی ٣١ هەزار دۆلار بردوه‌ته‌وه‌.

ژنه‌ تەمەن 51 ساڵەکە لە مانگی ئایاری رابردوودا، خەڵاتێکی هاوشێوەی بەدەستهێنابوو،هه‌مان بڕە پارە بووه‌.

ئەو دوو یانسیه‌ی بۆ ژنەکە ده‌رچووه‌، پەیوەندی بە پێشبڕکێیەکی ئەسپەوە هەیە لە ویلایەتەکەدا، کە تێیدا ژنەکە دووجار هەمان ژمارەی لەسەر گرەوکردنی ئەسپەکان داناوە و لە هەردوو حاڵەتەکەدا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە.

ئەو ژنە ئاماژەی بەوە کردووە، لە چەند رۆژی رابردوودا هەستی کردووە کاتی ئەوە هاتووە گرەوێکی دیکە لە پێشبڕکێکەدا بکات، بۆیە هەمان ئەو ژمارەیەی داناوە کە پێشتر یانسیبه‌كه‌ی بۆ ده‌رچوو، ژمارەکە بەم شێوەیە بوو: 111012.

ئەو ژنە پێشبڕکێی نەبینیبوو، کە ژماره‌ی گره‌وه‌كانی تێدا راكێشراوه‌، کارمەندێكی یانسیبه‌كه‌ په‌یوه‌ندی پێوه‌كردووه‌و هه‌واڵه‌كه‌ی پێداوه‌.

ئه‌و ژنه‌ باسیله‌وه‌شكردووه‌، هه‌ستی به‌خۆشیه‌كی زۆر كردووه‌ کاتێک زانیویەتی نزیکەی ٣١ هەزار دۆلاری بردۆتەوەو وتویه‌تی: بیر لە گەڕان بەدوای ماڵێکی نوێدا دەکاتەوە.