جیهان

10:42 - 29/07/2022

پارتێكی نوێ له‌ ئه‌مریكا وه‌ك به‌دیلی كۆماری و دیموكراته‌كان خۆی راگه‌یاند‌

پەیسەر

دەیان بەرپرسی پێشووی کۆماری و دیموکراتەکان دوێنێ پارتێکی سێیەمی سیاسی نوێی نیشتمانییان ڕاگەیاند بۆ ئەوەی دەنگی ملیۆنان دەنگدەری ناڕازایی لە سیستەمی دوو حزبی ئەمەریکا بۆ لای خۆیان ڕابکێشن.

پارتە نوێیەکە ناوی "فۆروارد"ە و لە ئێستادا ئەندرۆ یانگ کاندیدی پێشووی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا و کریستین تۆد ویتمەن سیاسەتمەداری کۆماری و پارێزگاری پێشووی نیوجێرسی هاوسەرۆکی پارتەکەن.

ئەندامانی دامەزرێنەری پارتەکە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە هیوادارن پارتەکەیان ببێتە جیگرۆەیەک بۆ پارتی کۆماری و دیموکرات کە لە ئێستادا زاڵن بەسەر سیاسەتی ئەمەریکادا.

سەرکردەکانی پارتەکە بڕیارە لە پاییزی ئەمساڵدا لە دەیان شاری ئەمەریکا زنجیرەیەک بۆنە بە مەبەستی ناساندنی زیاتری پارتەکەیان بەڕێوەببەن و هەروەها هاوینی داهاتووش یەکەم کۆنفرانسی نیشتمانی پارتەکە بڕیارە لە شارێکی گەورەی ئەمەریکا بەڕێوەبچێت.

پارتە نوێیەکە لە یەکگرتنی سێ گرووپی سیاسی پێکدەهێنرێت وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە سیستەمی سیاسی ئەمەریکا کە تادێت بەرەو جەمسەرگیری زیاتر دەڕوات.

سەرکردەکان ئاماژەیان بە ڕاپرسییەکی ساڵی ڕابردووی کۆمپانیای گالۆپ کردووە کە دەریخستووە نزیکەی دوو لەسەر سێی ئەمەریکاییەکان پارتێکی سێهەمی سیاسی بە پێویست دەزانن.

هێشتا ڕوون نییە کە پارتی نوێی فۆڕوارد کاریگەرییەکان لەسەر هەڵبژاردنی هەریەک لە لایەنەکان لە وڵاتێکی دوو جەمسەردا چی دەبێت و شیکارانی سیاسی گومانیان هەیە کە پارتەکە بتوانێت سەرکەوتوو بێت.