جیهان

05:30 - 05/09/2022

لیز ترۆس دەبێتە سەرۆك وەزیرانی نوێی بەریتانیا‌

پەیسەر

كاوه‌ ڕه‌ش_به‌ریتانیا

خانمە لیز ترۆس، دەبێتە سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا، دوای ئەوەی لە کێبڕکێی سەرکردایەتی پارتی تۆریی، شکستی بەڕیشی سوناک هێنا.


 ئەنجامەكانی زۆر نزیكبوون لەو پێشبینیانه‌ی كه‌ زۆرێک لە شارەزایان چاوەڕوانیان دەکرد، تروس بە 57%ی دەنگی ئەندامانی پارتەكەی ڕەوایەتی  وەرگرت، لەوەیببێتە سەرۆكی پارتی كۆنسەرڤاتیڤ و سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا.

 لەوتەیەکداو لەناوەندێکی کۆنفڕانس لەوێستمینستەر، سوپاسی ڕكابەرەكەی ڕیشی سوناکی کرد بۆ "هەڵمەتێکی سەخت" و بەڵێن دا بە پلانێکی بوێرانە حوكمەتی نوێ ڕێكبخاتەوە.

 ترۆس ڕۆژی سێشەممە، دەبێتە سەرۆکوەزیرانی وڵاتەكەی دوای ئەوەی بەگەشتێك دەچێتە دیداری شاژن، لە شاری بالمۆرال لە سکۆتلەندا.

 سەرۆك وەزیرانی نوێ، دوای دەست بەكاربونی دەستبەجێ دەخرێتە ژێر فشارەوە، بۆ ڕاگەیاندنی پلانێک  دەربارەی ڕووبەڕووبوونەوەو بەرزبوونەوەی تێچووی وزە لە وڵات.

 یەكێك لەپلانەکەی ئەوەیە، كە ئەو دەخوازێت نرخی پارەی وزە لەوە زیاتر بەرز نەكرێتەوە.

هاوكات لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەنجامەكان، پارتی ڕكابەر، پارتی کرێکاران دەڵێن، خەڵک بێهیوان لەپارتی دەسەڵاتدار، لەوەی كەوەك پێویست، لەو قەیرانی خۆراك و ووزەدا، بەپێی پێویست هاوكاری ناكرێن و دەبێت خەڵك پلانە تایبەت و نهێنیەكان بزانن.

لیز ترۆس تەمەن 47 ساڵ و خێزاندارە و دایکی دوو منداڵە، لە ساڵی 2010 دەستی بە کاری سیاسی کردووە وەک ئەندام پەرلەمان، لەڕێگەی وەرگرتنی پۆستەکانی لە حکومەتەکانی دەیڤید کامیرۆن و تێریزا مەی و بۆریس جۆنسۆن پێشکەوتنی بەدەستهێناوە.


لە بەریتانیا دەپرسن: ئایا تێرس دەبێت بە 'ژنە ئاسنینەکە'ی کە پێشتر یەکەم ژنە سەرۆک وەزیران بووە لە بەریتانیا؟


لیز ترۆس لە هەمان حیزبەکەی مارگریت تاتچەرە کە یەکەم ژنە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بوو و بە ژنە ئاسنینەکەی بەریتانیا ناوبانگی دەرکرد و ماوەی لە ساڵی (١٩٧٥ وە هەتا ١٩٩٠)  پانزە ساڵ سەرۆکی حیزبەکەی بوو، لە (١٩٧٩ وە هەتا ١٩٩٠)  یانزە ساڵیش سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بوو.