جیهان

11:50 - 30/09/2022

بی بی سی "هُنا لندن"ی راگرت‌

پەیسەر

پاش 84 ساڵ لە كاركردن، بەرنامەكانی ئێزگەی BBC عەرەبی بەیەكجاری ڕاگیرا و لەمە بەدوا چیتر سەدای "هُنا لندن" كاتەكانی بەیانیان و لەسەری كاتژمێرەكان بە عەرەبی و فارسی و هەشت زمانی دیكەی ڕۆژهەڵاتی ناچێتە پەخشی ڕادیۆە.

دامه‌زراوه‌ی بی بی سی به‌ریتانی بڕیاری دا، سه‌دان هه‌لی كار له‌ دامه‌زراوه‌كه‌ی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌ و هه‌ردوو ئێستگه‌ی عه‌ره‌بی و فارسی دامه‌زراوه‌كه‌ رابگرێت.

به‌ گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ 382 هه‌لی كار هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه‌ و هۆكاری بڕیاره‌كه‌ش هه‌ڵاوسان و زۆری تێچووی په‌خشی ئه‌و ئێستگانه‌ بوو.

خزمه‌تگوزارییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی بی بی سی 28 ملیۆن جونه‌یهی ئیسته‌رلینی پێویست بوو، ساڵانه‌ش تێچووی 500 ملیۆن جونه‌یهی ئیسته‌رلینی بووه‌.