کۆرۆنا لە چاوی هیندستانەوە: وا بەئاسانی پەتاکە بەرۆکی مرۆڤایەتی بەرنادات

28/04/2021

بەهرۆز جەعفەر

ئەمڕۆ ٢٦ ی نیسانی ٢٠٢١ بو.

پەیتا پەیتا لە هەریەکە لە فرانس-٢٤ و ئەلعەرەبیەو BBC و RT ئەو دیمەنانەی هیندستانمان بینی کە هەر (٤) چوار خولەکێک کەسێک بە کۆرۆنا گیانیان لەدەست ئەدا و، تیمه‌كانی سوتانی لاشه‌ی مردوان ماندون به‌ده‌ست كاره‌كه‌یانه‌وه‌.

هیندستان، دووەم گەورەترین سیستەمی پێشکەوتوی تەندروستی لە بواری دەرمان و، پێنجەم گەورەترین ئابوریی جیهان(لە پێشی فەڕەنساو بەریتانیا) لە ساڵی ٢٠٢٠.

ئەوە چوار ڕۆژە ئۆکسجینی لێ بڕاوە.

هەریەکە لە فەڕەنساو ئەمریکاو بەریتانیا و نەتەوە یەکگرتوەکان و WHO و دەوڵەتانی تر...

خێرا-خێرا هاریکارن و دەرمان و ڤاکسین و ئۆکسجین و نەخۆشخانەی گەڕۆکی بۆ ئەنێرن. لەماوەی ئەم ساڵەدا، نزیک بە (١٩٦٠٠٠) سەت و نەوەت و شەش هەزار هیندی بە کۆرۆنا مردوون. ڕۆژانە بە بەردەوامی (٢٠٠٠٠٠ دووسەت هەزار بۆ ٢٥٠٠٠٠دووسەت و پەنجا هەزار) تووشبوو ڕووئەکەنە نەخۆشخانەکان لەو ووڵاتە. تێچووی هیچ یەکێکیان لەسەر دەوڵەت بە بەراورد بە تێکڕای بەرهەمهێنانی نێوخۆیی (GDP) تا چاکبونەوە لە (٦٠٠$) دۆلار کەمتر نییە.!.

بەردەوام نەخۆشخانەکانی لە ملیۆنێک سەروتر توشبوی کۆرۆنای تیابوە!. بە پێی Covid Statistics ئێستا زیاتر لە (٢.٧) دوو ملیۆن و حەوت سەت هەزار هیندی بەهۆی کۆرۆناوە لە نەخۆشخانەن!.

دوو هەفتەیە ژمارەکان ترسناکن، جیهان لە دۆخی هیند بەئاگاو ڕا-ڕایە، هەموو رۆژێک (٣٥٠ بۆ ٤٠٠) کەس لە هیندستان تەنها بە هۆی کۆرۆناوە ئەمرن “ ئەمە تەنها ئامارە فەرمییەکان، خودا بیزانێت هەزارانی تر لەم دونیایە لە دەرەوەی ئاگایی سیستەمەکان ڕۆژانە ئەمرن”.

بەپێی World Population Review ژمارەی دانیشتوانی هیندستان ئەمڕۆکە لە ٢٦ ی ئەپرێڵی ٢٠٢١ دا 1,391,026,008 یەک ملیارو سێ سەت و نەوەت و یەک ملیۆن و بیستو شەش هەزارو هەشت کەسێک بوە.

نزیک بە (١٧.٤) حەڤدە ملیۆن و چوارسەت هەزار کەس تووشی پەتاکە بون. پەتاکە!.

وادیارە بەم زووانە بەرۆکی مرۆڤایەتی بەر نادات!. لە سەرانسەری جیهاندا بە پێی Worldometer Coronavirus پتر لە (٣.١١) سێ ملیۆن و یانزە هەزار کەسی لەم ساڵەدا لەناو داوە. ڕاپۆرتی (العربي الجديد- لندن) لە ٢٦ ی جانیوەری ٢٠٢١ دا، بە پشت بەستن بە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی-IMF ، رێکخراوی گەشەی ئابوری جیهانی و گەورە شارەزایانی بوارەکە، زیانە ئابورییەکانی پەتای کۆرۆنا بە (٢٢) بیستودوو تریلیۆن دۆلار ئەخەمڵێنێت بۆ ماوەی (٢٠٢٠تا ٢٠٢٥). ئەمە ژمارەیەکی فەلەکییە، نزیک ئەبێتەوە لەوەی بڵێین کە ئەوەندە پارەی کاش ئێستا لەسەر زەوی دا نییە!.

لە (٢٠٢٠) پوکانەوە ( انكماش) ی جیهانی بە ڕێژەی (٣.٥٪) بوە، ڕاپۆرتەکەی -IMF پێشبینی کردوە لە (٢٠٢١) دا ئاستی گەشە (٥.٥٪) بێت!.

بەڵام بە پێی ئاماژەکانی وێرانەیی هیندستان بێت کۆرۆنا زللەیەکی بەهێزتر لە ئابوریی ئەم جیهانە ئەوەشێنێت. هیند بەشێکی گرنگ لە ئابوریی دونیا پێک دێنێت، ئیمرۆکە ٢٦ی ئەپرێلی ٢٠٢١ ە نزیک بە ١/٣ ی توشبوی ئەم پەتایە لە جیهاندا لە هیندستاندایە!.

هێشتا بەتەواوی نازانرێت ئەم دەردە چی بو!؟. لە کوێوە هات؟. بۆچی هات!. چۆن بو؟.

ئامانجەکە کێیەو چۆنە!؟.. هەریەکەو بەلایەکدا ئەیخەمڵێنێت.

هەریەکەو بە میتۆدێک و بە تیۆرەیەک ئەیڕێسێت!. کۆتا ڤێرژنی قسە ئەوەیە کە؛ تاکە هیوای مرۆڤایەتی ڤاکسینە. ئەها..

ئەوەتا لە ئەمریکاو بەریتانیا بەهۆی ڤاکسینەکەوە ژیان ئاسایی ئەبێتەوە!.

لەکاتێکدا ڕۆژانە بە دەیان کچ وکوڕی گەنج و فیگەری دیارو ئەستێرەی ناودار بە هۆی ڤاکسینەکەوە گیان لەدەست ئەدەن.

بە هەزارەها پزیشک هەن ئەزانن ڤاکسینەکە سەرکەوتو نییەو مەترسیی هەیە، ئەنتی ڤاکسینن. قسە ناکەن!. ناوێرن.... تادوایی.

چەندین وێبسایت هەیە خولەک بە خولەک وێنەو ناو و تەمەنی ئەوانە نیشان ئەدات بەهۆی ڤاکسینەوە ئەمرن ( لەبەر ئەوەی نەبێتە ڕیکلامێک ناویان ناهێنین).