هێزی گۆڕانكارى له‌چیدایه‌؟

30/03/2019

ئامانج هه‌رته‌لى

هەموو ستاتێک ئەو قسەیە ڕاست نیە کەدەڵێت؛ هێزی کار لە زۆریدایە، بەڵکو هێزی کار لەبیر کردنەوەدایە، لەوەدایە چۆن ئامانجەکانت دێنیتەدی، ڕاستە هێزی زۆر بۆ ئەوەیە بەرهەمی زۆر بخەیتەوە بەڵام زۆر جار ئەو ئامانجەی بۆی تێدەکۆشی لە هێزی کەم دەکەوێتەوە.

لە دوای کۆچی ڕەوانشاد، تێپەرینی دوو هەڵبژاردن بەسەر بزووتنەوەی گۆڕان کەدەنگی تیادا کەمکردوە، گوێمان لە بۆڵە بۆڵی هەندێک هێز دەبێت گوایە ئامانجەکانی بۆ نەهاتۆتە دی خەڵک لێی نیگەرانە و دەنگدەران کەوتنەتە پاشەکشا.

لەماوەی دووخولی پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان کەلەپەرلەمان کاری دەکرد بۆ سەرخستنی ئەو پڕۆژانەی کەخزمەتی خەڵکیان پێدەکرا، بەتەنها گۆڕان نەی توانی کار بۆ هێنانەدیان بکات، ئەوانەی گۆڕان ویستی دەسباریان لەگەڵ بگرێت بۆ گۆڕینی سیتەمی سیاسی هەرێم، بەڵام لەماوەی ۸ساڵی کارکردنی لەپەرلەمان بەرژەوەندی هێزەکان گەورەتربوون لەبەرژەوەندی میللەت بۆیە، بۆیە هەموو جارێک لەنیوەی ڕێگادا گۆڕان تەنیا دەمایەوە.

بۆیە گۆڕان بڕیاریدا ئەمجارە بەسیاسەتی ۸ساڵی خۆیدا بچێتەوە، بیرلەڕێگای نوێ بکاتەوە بۆ ئەوەی بتوانێ ئامانجە باڵاکانی نەتەوەکەی بێنێتەدی. هەنگاوەکانی ئێستای گۆڕان هەمان هەنگاوی یەکەم ساتی درووست بوونیەتی لە ۲٥ی ۷ی ۲۰۰۹ بەڵام بەسیاسەتێکیتر، لە ۲٥تەمووز توانی ئاڕاستەی بیری سیاسی لەهەرێم بگۆڕێ، ئەم جارەشیان ئاڕاستەی حوکمڕانی دەگۆڕێت لەهەرێم، لەیەکەم هەنگاویشدا گۆڕینی سیستەمی سەرۆکایەتی هەرێمە لە سیستەمی ڕاستەوخۆوە بۆ سیستەمی پەرلەمانی، بەوەش گۆڕان یەکەمین ئامانجی باڵای نەتەوەکەی دێنێتەدی، کەچەندین ساڵە مشتومڕی گەرم و چڕی بەخۆوە گرتوە، کەتیایدا گۆڕان جەمسەرێکی گەورەی بەخۆوە گرتبوو.

بۆیە ئەوهەنگاوانەی ئێستا لەدژایەتی گۆڕان گیراون لەوە سەچاوە دەگرێت، کە بزووتنەوەی گۆڕان لەکەمترین ماوەدا بێ ئەوەی موزایەدا بەسەر خەڵکدابکات و لەپێناوی پۆست و پاردا هەڵکشان و داکشان بکات، لەپێناوی جێگیرکردنی ئامانجەباڵاکانی نەتەوەکەی ڕێکەوتنێکی ئەنجامدا، کەتیایدا براوای سەرەکیە، هەموو ئەو پڕۆژانەی هەیبوە لەپلانی حکومەتی نوێدا کار بۆ جێگری کردنیان دەکرێت .

ئەمەش مشتومڕو مقۆمقۆی لای هێزەکانی تر درووست کردوە، ئەوە دەسەلمێنیت هیچ دەسکەوتێک بۆ ئەوان نەماوەتەوە تاوەکو لای ئەندامانیان خۆی پێوە بابدەن، دەیانەوێت هەم ڕێکەوتنەکە لەبار بەرن، هەمیش لەبەهای کەم بکەنەوە. بزووتنەوەی گۆڕان سەرەڕای ئەوەی لەئاستی ناوەخۆی کار بۆئامانجەباڵاکانی نەتەوەی کورد دەکات، کەدەیەوێت هەرێم ببێتە هەرێمێکی بەدامەزراوەی کراو پێشکەوتو خاوەنی سەروەری، لەئاستی دەولیش هەنگاوی گرنگ دەنێت و کاری جدی بۆدەکات. بۆیە ئەوانەی پێیان وابوو گۆڕان دەنگی کەمی کردو هەوڵی زۆریاندا بەوەی خەڵک لەدەنگدان ساردبکەنەوە، بۆ ئەوەی قورسای گۆڕان لە گۆڕەپانەکەدا نەمێنێ، والای خەڵکی نیشاندان گۆڕان کۆتای هات، بەڵام ئێستا دەردەکەوێت کە هێزی گۆڕان لە قوەتی کەمی کورسیەکانیدا نیە، بەڵکو هێزی گۆڕان لە ژیر و پێگەی بەهێزی سیاسیدایە. ئەم قوتە سیاسیەی گۆڕانیشە وایکردوە لە ئامانجی باڵای نەتەوەوە کاربکات، نەوەک لە بارژەوەندی باڵای شەخسیەوە.