هەرێمی سوننە . . پشكۆی ژێر خۆڵەمێش
تادێت رەوشی سیاسی عێراق پێشهاتی نوێ بەخۆیەوە دەبینێت و لە ئێستاشدا پرسێك كە باڵی بەسەر شەقام و ناوەندە سیاسییەكان و تەنانەت بەشێك لە پایتەختەكانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا كێشاوە، گریمانە و پرۆژەی دروستكردنی هەرێمێكی سونەیە لە عێراقدا كە لە یەك كاتدا هەم پشتیوانی و هەم دژایەتی دەرەكی هەیە بۆ پرۆژەكە و هەمیش لە ناوخۆدا چ وەك ململانێیەكی مەزهەبی و چ وەك ململانێیەكی سیاسی یار و نەیاری زۆری بۆ پەیدا بووە.