ترامپ لە بۆسەی دیموکراتەکاندا

11/02/2020

هێرش عەبدولڕەحمان

 ئەوەی کۆماریەکان کردیا دیمەنێکی سیاسی ناشیرینبوو، وەک جارانی پێشوو ھەڵەکەیان بۆ ترامپ پەردەپۆشکردو بەدیموکراتەکانیان ووت کە ئەوان گرفتیان نیە لەگەڵ ھەلسوکەوتە خراپەکانی ترامپ، لە کاتێکدا ئەو سێ ساڵەی ڕابردوو تەواوی کار و ھەنگاوەکانی ترامپ لەھەڵسوکەوتی پادشایەک دەچێت کە پاریزراوە لە ھەموو ھەڵەو سزایەک.

 کۆمارییەکان دوای ڕەتکردنەوەی ئامادەبونی شاھیدەکان لەبەردەم ئەنجومەنی پیراندا کۆتاییان بە دادگاییەکەی ترامپ ھێنا، لەکاتێکدا تەنها مات ڕامنی ئەندامی کۆماریەکان کە دەنگیدا لەبەرژەوندی دیموکراتەکان، دەیانزانی ترامپ ئەو کارەی کردوەو بە ئامادەبون و ھێنانی جان بۆڵتن و سەرۆکی دیوانی کۆشکی سپی بۆ بەردەم ئەنجومەنەکە و بەرگریکردن لە ترامپ سەختتر دەبوو، ئەو کات لە نێوان دەستورو ترامپ بەناچاری دەستوریان ھەڵدەبژارد و ترامپ دوور دەخرایەوە، ئەو کاتەی دادگاییەکە دەگوازارەیەوە چەند جارێک کۆماریەکان ھەوڵیاندا لە دەرەوەی ھۆڵەکە دیموکراتەکان ڕازیبکەن کەکۆمەڵێک یاسای ڕااگیراو لە بەرژەوەندیان دەردەچینن، ئەگەر داوای شاھیدەکان نەکەن و کۆتایی بەو کەیسە بێنن، دوای بێ ئومێدبوون کۆماریەکان بێ گوێدانە بەڵگەو شاھیدەکانی پیشوو کارتی زۆرینەیان بەکارھێناو یاساشکێنیەکانیان پینەکرد.

 دیموکراتەکانیش لەسەرەتاوە دەیانزانی کۆماریەکان لە سینات کارتی زۆرینە بەکاردێنن و ترامپ دەپارێزن، بەڵام ئەوان توانیان لەو ماوەیەدا زۆرباش ڕای گشتی پڕبکەن لەکۆماریەکان و ئامادەیانبکەن تا ھەڵبژاردنەکانی داھاتوو، بە بێ ئاگایی دەنگ نەدەنەوە بە ترامپ و کۆماریەکان، بەشێکی تری پێداگری دیموکراتەکانیش بۆ ئەوەبوو کە لەھەڵبژاردنی مانگی یانزەی ئەمساڵ ٢٣ سیناتۆری کۆماریەکان وادەی تێرمەکەیان کۆتایی دێت و، بەرنامەیان ھەیە خۆیان ھەڵبژێرنەوە، دیموکراتەکانیش خۆیان ئامادەکردوە لەو ٢٣ پۆستە ٥ کورسی ئەنجومەنی پیران لە بەرژەوەندی ئەوان یەکلایی بێتەوە، تا ھەردوو دامەزراوەی کۆنگرس و پیران مسۆگەر بکەن، ببنە زۆرینە ئەوکات ئەگەر ترامپیش دەربچێتەوە ناچارە تەسلیمی ئەو دوو دامەزراوانە ببێت، ئەم سێ چوار ساڵەی ڕابردوو لەچەندین بۆسەی دیموکراتەکان دەرچوو، تیرمی دووەمی ئەگەر دەربچیتەوە ئەیخەنە گۆشەیکەوە بێ ئەوان نەتوانێت بریار بدات.!


Chat Conversation End
Type a message...