بەڵێنەکانی کازمی شکستی لەدوایە

09/05/2020

هێرش عەبدولڕەحمان

تا دوا ساتەکانی دەنگدانیش بەھەڕەشە و داواکاری کوتلەی شیعەکان لەکابینەکەی کازمی، چەند جارێک ناوی کاندیدەکانیان پێ گۆڕی و، کەوتە بەردەم ھەڕەشەی دەنگ نەدان و ھەڵوەشاندنەوە، ئەو کابینەیە وا بە پێنە و پەرۆ پێکھێنراوە دەبێت بۆ ھەر کارێکی پرسی ھەموو لایەنەکان بکات!

تا سەنگەری لێنەگرن و ھەڕشەی کشانەوەی لێ بکەن، بەھەرحاڵ لەناو ئەو ھەموو کەش و ھەوا بارگاوییەدا دواجار کابینەکەی دەنگی ھێناو لایەنەکان ئەمریکا و ئێران و کورد لە چاوەڕوانی بەڵێنەکانی کازمیدان، کە تا چەند دەتوانێت داواکاریەکانیان بۆ جێبەجێ بکات.

بەڵێنە گرنگەکان:
 کار بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەختە و بێگەرد دەکات، کە یەکێک لەبەڵێنە گرنگەکانە، ئەوەش بەئامادەکاری باشدەکرێت، کە ڕێگری بکات لە تەزویر و ساختەکاری، چونکە عێراقیەکان و ڕۆژئاواش چاویان لەو ھەڵبژاردنەی داھاتووی عێراقە، کە بتوانێت گۆرانکاریی دروست بکات و چارەسەرێکی باشتری پێ بێت بۆ ئایندەی عێراق.

 کێشەی نێوان ھەرێم و بەغداد چارەسەردەکات، ئەوەیان کەوتۆتە سەر ھەرێم، تا چەند ڕاستگۆدەبێت لەگەڵ ئەو کەیسەدا و، بتوانێت ڕێکەوتنێکی کۆنکرێتی بکات.

 بکوژانی خۆپێشاندەران دێنێتە بەردەم دادگا، بەدواخستنی ئەو کەیسە جارێکیتر خۆپێشاندەران شەقامەکانی بەغدادی لێ دەگرن و، کارتی سور بەرز دەکەنەوە بەڕویدا، ئەوەش مەترسییە بۆ کۆتایھێنان بەکابینەکەی.

 کۆتایی بەدەستێوەردان و ھەژمونی وڵاتان بەسەر عێراقدا دێنێت.!

 بەڵێنی بەشیعەکان داوە تەواوی ھێزە بیانییەکان دەردەکات، کە مەبەستی ناتۆ ئەمریکایە.!  

 بەڵێنی دنیای بەو حزبانە داوە کەدەنگیان پێداوە،

دوو ھەفتەیە تاچەند کاتژمێرێک پێش دەنگدان لەسەر کابینەکەی لێی پەشیمان بونەتەوە و بە پۆست و چاوپۆشی لێیان ڕازیکردوون.!

ئەمریکاش دەیەوێت کازمی دەستی ئێرانی بۆ ببڕێت لەعێرقدا و کۆتایی بەمیلیشیاکان بێنیت، بەو مەرجە پشتگتری دەکەن، ئەمریکا ئەنجامی دەوێت، لەڕابردودا زۆربەیان ئەو بەڵێنەیان داوە و جێبەجێ نەکراوە،

ئەو ھەموو بەڵێن و پەیمانە بۆ کەسێکی وەک کازمی کە بێ حزب و کوتلەیە، چۆن جێبەجێ دەکرێت و دەتوانێت ھەموویان رازیبکات ؟!

بۆ ئەوەی ئەو ھەگبە بەڵێنانە جێبەجێب بکات، کازمی دەبێت خاوەنی دار عەساکەی حەزرەتی موسا بێت و بتوانێت لەچاو تروکانێکدا حەزی ھەموویان بەدی بێنێت. ئەو بەھەگبەیەکی پر بەڵێنەوە ھاتوە، زەحمەتە لە مەیدانێکی پر کێشەی وەک عێراق بتوانێت بیکاتەوە. بەلێن بەبەڵێن جێبەجێبکات، ئەوانەی پێش خۆی چیانکردوە ئەویش ھەر ئەوەی پئ دەکرێت.!