میلشیاکانی عێراق، لە حوکمی عێراق و ئەمریکا دا

04/04/2020

هێرش عەبدولڕەحمان


ئێران نە وەک جاران ئەتوانێت ھاوکاری دارایی میلیشاکانی بکات، نە دەتوانێت ھەموویان کۆبکاتەوەو ئاڕاستەیان بکات. ھەموو ھەوڵێکی ئێرانیش بۆ ئەوەیە ئەو حەوت مانگەی ھەڵبژاردنی ئەمریکا لەناوخۆی عێراق ئەمریکا سەرقاڵ بکات بە میلشیاکانەوە، تا ھەناسەیەک بدات لەناوخۆدا و، ھەموو ئومێدێکیان لەسەر دەرنەچونی ترامپ ھەڵچینوەو ئامادەی دانوستان نیە ئەگەر دڵنیابن لەوەی ترامپ تێرمی دووەمی مسۆگەرناکات، وە ئەگەر پێچەوانەبێت پێش مانگی یانزە ئێران دێتە سەر مێزی گفتوگۆ، وا خراوەتە گۆشەیەکەوە کارەساتی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا ھێندەی تر سزا ئابوریەکەی سەختکردوە.


لەدوای کوژرانی موھندیس و سولەیمانی حەشدی شەعبی بێ سەرکردەیی پێوە دیارەو تا ئێستا ڕێککەوتنێک نیە لەسەر شوێنگرەوەی موھندیس تا ھەمووان لەسەری کۆکبن.ئەوەی وایکردوە بە سەر چەند گروپێکا دابەش ببن ھەر گروپەیان دیەوێت سەری گوریسەکە لە دەستی خۆیدا بێت.


چەند گروپێکی بچوکیان تا ئێستا چونەتەوە ناو سوپا، گروپێکیان ھەیە دورترن لە ئێران و لینکێکیان لەگەڵ ئەمریکا ھەیە، لە ھەوڵی ئەوەدان بچنەوە ناو سوپا و نایانەوێت ببنە قوربانیی ئەو کۆمەڵە سەرکردەیەی کە ئێستا لەناو پەرلەمان و پێگەی حکومەتدان، لەدوای کوشتی موھندیس و سولەیمانی لە ترسی مەرگی خۆیان زوو زوو شوێنەکانیان دەگۆرن خۆیان دەشارنەوە.

گروپێکیان کە لە موقتەدا و عامری و خەزعەلی پێکھاتون ھاوڕان ھەمان سیناریۆی مەلاکانی ئێران دوبارەبکەنەوە و ھەڵکوتنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکاو و داگیری بکەن، پییان وایە ئەو ھەنگاوە وا دەکات ئەمریکا ناچار دەبێت بە کشانەوە.!


بۆچوونەکانی ناوخۆی ئەمریکا:

ئەمریکا بە ھیچ شێوەیەک شەڕی بەرەیی ناکات و ھەمان ھەڵەی شەڕی فەلوجە دوبارە ناکاتەوە و ڕێگا بدەن ئەو ملیشایانە دوا تواناکانی خۆیان تاقی بکەنەوە و، چاودێری بکرێن، کێ لە سەکردەکانی حەشد یان ئێرانی لە پشت ھێرشەکانەوەیە، وەک سولەیمانی کۆتایی پێبهێنن.

 ئەو جۆرە لێدانانەی ئەمریکا کاریگەر نیە و کە بڕیاریدا کۆتایی بە ملیشاکان بێنن دەبێت نەوەستن لە بۆردومان، ئەو کاتەی کە پێویستەو خراوەتە سەر مێزی ئۆپەراسێۆنەکان شەش کاتژمێر ھێرشی ئاسمانی بەسە بۆ ئەوەی کۆتایی بە ھەموویان بێنن.

 سزادانی ئەو سەرکردە عێراقیانەی لە ئێرانەوە نزیکن و تاوانبارکردنیان بە کوشتنی خۆپیشاندەران و، وەستانی تەواوی‫ ھاوکاریەکانی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی، تا عێراق خۆی بڕیاری ھەڵوەشاندنەوەی میلیشاکانی دەدات‬، بە ئامانجگرتنی سەکردەی میلیشاکان و کوشتنیان.

‫بۆ ئەوەی دۆخی ناو عێراق ئالۆزنەبێت ئەمریکا لە ھەوڵی ئەوەدایە ھەر چۆنیکبێت کابینەی تازە دەستبەکاربێت، ئەو کاتە داوا لە سەرۆک وەزیران دەکات ‬کۆتایی بە میلشیاکان بێنێت. بۆیە لێدانی میلیشاکان دەکەوێتە دوای دروستبونی حکومەتی تازەوە، وە ئەگەر حکومەت متمانەی وەرنەگرت عادل بەردەوام دەبێت و، ئەمریکا ڕاستەخۆ کۆتایی بە میلیشاکان دێنیت.