ئەمریکا له عێراق، پلانەکانی بۆ بەهێزبوونەوەیە، نەک پاشەکشە

28/03/2020

هێرش عەبدولڕەحمان


ئەمریکا چەند جوڵەیەکی لە بنکە سەربازیەکانی خۆی دەست پیکردوە، زیاتر جێگۆرکێ و پلانی داھاتویانە لە عێراقدا، دەیانەویت بنکە بچوکەکان چۆڵبکەن، ھێزەکانی پاشەکشە پێدەکات بۆ بنکە گەورەکان، لەو ھەشت بنکەیەی کە لە عێراقدا ھەیانە سێیان ڕادەستی حکومەتی عێراق بکاتەوە، تا پێنجەکەی تر تەواو ئامادە بکات بۆ داھاتوو تا ئێستا دوو بنکەیان بە تەواوی ڕادەستی ھێزە عیراقیەکان کردوە بە تەواوی کەلوپەلە سەربازیەکانەوە کە بایی ملیۆنان دۆلار دەبن.
لەدوا کۆبونەوەی نێوان مەلەفی عێراق لە پەنتاگۆن و ئیدارەی ترامپ بەرامبەر ئەو خروقاتانەی میلیشاکان دەیکەنە سەر بنکە سەربازیەکان ، کۆشکی سپی ھەموو دەسەڵاتێکیان داوە بە فەرماندەی ھێزە ئەمریکیەکان لە عیراقدا بۆ ھەر بریارو جوڵەیەک. پێویست ناکات وەک پێشوو بگەڕێنەوە کۆشکی سپی، خۆیان دەتوانن بڕیاری ڕووبەڕووبونەوەبدەن، بە پشتگیری تەواوی ھێزەکانیان لە ڕۆژھەڵاتی ناوەراست. ئەو بریارەش کاتێک دەرچوو، کە ئیدارەی ترامپ تێبینیان ھەیە لەسەر ئەوەی کە حکومەتی عێراق توانای ڕووبەڕوونەووە و دیارکردنی ئەو شوێنانەی نیە، کە بنکە سەربازییە ئەمریکییەکان دەکاتە ئامانج، بە کاتیۆشاو سارۆغ و ھاوەنی دوور ھاوێژ.

لە ئێستادا ئەمریکا ھەر دوو سیستەمی سی ڕامس C-RAMs و پەتریەت کە تێچووی ساڵانەی بەتالیۆنێکی سیستەمی پەتریەت ساڵانە ٧٣٥ ملیۆن دۆلارە، لە چەند شوێنێکی گرنگی عێراق و کوردستان دادەمەزرێنێت، بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ھەموو ھێرشێکی موشەکی نادیاری ناو عێراق و دووربەری. بە دانانێ ئەو سیستەمە لە تەواوی ناوچەکە ھێزەکانیان پارێزراوتردەبێت و، بە ئاسانی دەتوانن چاودێری ناوچەکە بکەن.

 ئەو دوو سیستەمە بەئاسمانەوە کاتیۆشاو و ساروغەکان دەتەقێنێتەوە، ناھێڵێت ھیچیتر بنکە سەربازیەکان ببپێکێت، لەگەڵ دەستبەکاربونی ھەردوو سیستەمەکە ژمارەی سەربازەکانیش زیاتر دەکات لەو پێنچ بنکە سەربازیەی خۆی لە عێراقدا. بەو پلانانە ئەمریکا خۆی ئامادە دەکات بۆ مانەوەی یەکجاری لە عیراقدا.