کەی کاتی نێنۆککردنی تورکیایە؟

23/07/2020

هێرش عەبدولڕەحمان

  سەرکێشیەکانی توركیا بەردەوامە بۆ تێكدانی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە، كە بووەتە جێگای نیگەرانی واشنتۆن. ئەو ھەڵپەیەی تورکیا سەرقاڵی ئەمریکایە بە ھەڵبژاردنەکانەوە، ئەردۆغان بۆ داپۆشینی قەیران و پەرتەوازیەیی ناو تورکیا دەیەوێت لە ماوەیەکی کەمدا کۆمەڵی جوڵەی کاتی بکات، چونکە دەزانێت دوای ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکا ناتوانێت بەردەوامی پێ بدات.

لە ھەردوو ئەنجومەنی پیران و کۆنگرس سزاکانی تورکیا وەک خۆی ماوە و دەنگی لەسەر دراوە، بەڵام ترامپ بە دەسەڵاتەکانی خۆی رایگرتوە و نایەوێت لە ئەنجومەنی پیران بخرێتە دەنگدانەوە. بە ھاتنی بایدن یان کۆنترۆڵکردنی ئەنجومەنی پیران لە ھەڵبژاردنەکانی ئەمساڵی ئەمریکدا مامەڵەکردن لەگەڵ تورکیا و ئەردۆغان گۆڕانکاری بەسەردا دێت، بۆیە تورکیا تا بۆی بکرێت بەردەوام دەبێت لەو ھەڵسوکەوتانەی، تا کاتی ھەڵبژاردنەکان، ڕۆیشتنی ترامپ واتا خۆرئاوابونی تورکیا لەو سەرکێشیانە.

تورکیا بە گشتی ھاوسۆزی کەمەو کۆمەڵگای نیودەولەتی تەواو لێی بێزارو تورەن لە واشنتنیش جگە لە ترامپ ھیچ پشتگیریکی بەھێزی نەماوە،ساڵانێکە تەواوی دامودەزگاکانی ئەمریکا داوای سزادانی توركیا دەكەن. بۆیان ڕوون بۆتەوە لە سەردەمی شەری ساردەوە یاری دەکات لە نێوان ئەمریکاو روسیادا ئەگەر جاران وەک ھاوپەیمان سەیری تورکیا کرابێت ئێستا جگە لە سەر ئیشەیک بۆ ئەمریکا لە ناوچەکە ھیچی تر نیە لە رابودو ئێستاشدا ئەو ڕۆڵەى تورکیا لەخۆرهەڵاتدا دەیگێڕێت لەسایەى دەسەڵاتى ئەمەریکاوەیەو، لەبەرامبەردا، ئەمەریکاش بەرژەوەندییەکانى خۆى لەناوچەکە بە تورکیا بەڕێ دەکات، بەڵام دەلێن پێویستە ئەمەش نەمێنێت.

هەڵسوکەوتی تورکیا بۆ بەزاندنی سنوورەکانی دەوروبەری خۆی و بەردەوام بوونی لە کڕینی مووشەکی ( ئێس ٤٠٠ ) ڕەفتارەکانی تری، واشنتنی ماندو کردوەو کۆ دەنگیەک ھەیە کە ئیتر قەبووڵ نەکرێت و سنورێکی بۆ دابنرێت، ھاوشێوەی ڕژێمەکانی ناوچەکە کە ئێستا تورکیا شوێن پێیەکانی ئەواندا دەروات بۆیە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ئەورپاش دەیانەوێت ھەلێک بدەن بە تورکیا کە سنوری خۆی بزانێت چاوەری بریاری واشنتنن تا بەرەی نەیارەکانی تورکیا دروست بکرێت، لە بەردەوامبونی ئەردۆغان ئامادەکاری پلان ھەیە بۆ وەستاندنی، ئەو کات پشتگیری و گۆڕانکاری گەورە دەکەن و کۆتایی بەم سەرکێشیانەی ئەردۆغان دێنن.!

کەی کاتی نێنۆککردنی تورکیایە