خوێندنەوەیەک بۆ یاداشتەکانی بۆڵتن

27/06/2020

هێرش عەبدولڕەحمان

 

بۆڵتن ئەو کاتەی بوو بە بالیۆزی ئەمریکا لە بەغداد میدیای کوردی ووتیان ئەو سمێڵ زلە ئێران بە شەو و رۆژێک کۆتایی پێ دێنیت جاریکی تر بوو بە راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی وتیان دۆستی کوردەو بۆ کورد باشە، بەڵام لە ھەردوو پۆستەکەدا کاریکی جوانی نیە بۆ کوردی کردبێت بەردەوام کورد دەکەوێتە ھەڵەوەو بێ بە دواچون بۆ کەسێک راست دەیکەن بە رزگاری خۆیان.! ئەمریکیەکان دەلێن لە کاتی دادگاکردنەکەی ترامپ بۆلتن گرنگ بوو کاتێک کۆنگرس داوایان لێ کرد بێتە بەردەمیان راستیەکان بڵێت لەسەر یاساشکێنیەکانی ترامپ، بەڵام ئامادە نەبوو و خۆی دزیەوە ئەو کات دەیتوانی ببێت بە پاڵەوان و مێژووی ئەمریکی بۆ ھەمیشە شانازی پێوە دەکردو ترامپیشی بەیەکجاری لە کورسیەکەی دوور دەخستەوە.

بەشێکێ زۆری یاداشتەکە باس لە شێوازی کاردکردنی ترامپ و تیمەکەیتی لەسەر شیوازی حوکمرانی و ھەنگاوە ھەلەکانی سیاسەتی دەرەوە دەکات بۆڵتن لە گێرانەوەکانیدا کۆمەلێ قسە دەکات ھیچیان تازە نین باسی ھەلویستەکانی ترامپ دەکات بەرامبەر کورد پێش ئەوەی ئەو قسەیە بکات راگەیاندنی ئەمریکی ھەموویانی باس کردوە کە ترامپ نازانیت دۆست و دوژمن کێەو بە ئاشکرا لە رێگای تویتێکەوە دەستبەرداری رۆژئاوا بوو تا دواتر رای گشتی تەواوی بریاریەکەیان پێ ھەلوەشاندەوە سەرکۆنەیان کرد.

بەشێکی تری باس لە یاساشکێنیەکانی ترامپ دەکات کە بۆ خولی سەرۆکایەتی داوای لە چین کردوە ھاوکاری بکات لە کاتیکدا ترامپ ھەمان داوای لە سەرۆکی ئۆکرانیاو چەندین سەرۆکێ تر کردبوو شاھیدی تر ھەبوون ھاتنە بەردەم کۆنگرس ئەو قسانەیان ھەموو کردوو لە کارەکانیان دەرکران لەسەر ئەو قسانە کە تەواوی راست بوو ئەو کات بۆڵتن بی ھەڵویست بوو. ئێستا ئەوەی یاداشتەکانی دەخوێنیتەوە دەڵێت ئەگەر بۆلتن لە پۆستەکەیدا بمبایەوە ئەو قسانەی نەئەکردو بەردەوام دەبوو زۆربەی قسەکانی کاردانەوەی دەرکردنەکەیتی لە لایەن ترامپەوە راستە یاداشتەکانی بۆلتن تازە وەک مێژوو دەمێنێتەوە، بەس کاریگەری نابێت لەسەر ھەلبژاردنەوەی ترامپ،!

خوێنەرو دەنگدەری ئەمریکی ھەڵوێستی لە کاتی خۆیدا دەوێت ئەو کات بۆلتن ئەو کارەی نەکرد بۆیە یاداشتەکانی جگە لە کارێکی بازرگانی بۆ خودی بۆڵتن زیاتر ھیچی تر نیە دوور نیە ئەگەر دادگای لی بگرن ئەو دوو ملیۆن دۆلارەی وەک پێشکی وەریگرتوە لە دەست بدات دواجار بە دەستی بەتال لێی بێتە دەرەوە. تیبینی: ھەمیشە یاداشتی سیاسیەکانی ئەمریکا لە کاتی بڵاوبونەوەیان لە سەرووی ٢٠ دۆلارەوە دەفرۆشرێن، بەلام ئەوەی بۆڵتن پێش بڵاوبونەوەی لە ڕێگای ئەنتەرنێتەوە کۆپی دیجیتالەکەی بە کەمتر لە ٣ دۆلار ئەفرۆشرا.!