هەرێم چۆن مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکات ؟

02/07/2020

هێرش عەبدولڕەحمان

 

تورکیا هەر لەسەرەتای دروست بوونی ئەم هەرێمەوە ئیشی لەسەر هەژموونی خۆیکردەوە، چەندین جار بە بیانووی نابەجێ سنورەکانی بەزاندوەو کێشەی دروستکردو ئەوەش پەیوەندی بە پەرتەوازیی ناکۆکیەکانی ھەرێمەوە ھەیە ھەر خۆشی بەردەوام دوژمنی ھێناوەتە ماڵەکەی خۆی ئەو ھەلسوکەتانەی وایکردوە کە دۆستێکی باشی نەبێتو ھیچ لە دراوسێکانی ڕیز لە سنورەکانی نەگرن.

 

ئیران و تورکیا جگە لە دەستێوەردان ناتوانن ئەو ھەرێمە داگیر بکەن یان بیکەن بە موڵکی خۆیان ئەوەش ئازایەتی کورد نیە بەڵکو ترسی ئەمریکایەو دەخوازێت ئەو ھەرێمە بمێنێتەوە، ئەردۆغانیش لای ڕونە سنوری ئەو دەستێوەردانەی لەھەرێم تا کوێیە و رۆژئاوا ڕێگای پێ نادەن، خۆشی دەزانێت ئەگەر رووبەروی پەکەکە ببێتەوە ھەر دەبێت قوربانی ببژێرێت، بۆیە تورکیا ناتوانێت ئاسان ھەرێم داگیر بکات تا ئەو دوو ھێزە لە پشتی کورد بن، ئەوانیش وا زوو پشت لە کورد ناکەن بۆ ئەردۆغان و تورکیا.

 

ھەرێم چی بکات ؟

مانەوەی ھەرێم پشتگیری دەولی ھەیەو، وا زووش گۆڕانکاری بەسەردا نایەت، بۆیە پاراستی سنورەکانی ھەرێم لەئەستۆی خۆیەتی ئەویش بە بونی ئەو سەدان ھەزار پێشمەرگەیەی کە ھەیەتی دەتوانێت ئاسان ڕێگری لە ھەر ھێزێک بکات سنورەکانی ببەزێنیت بەڵام دەستەکانی حزب لەناو ئەو ھێزە وایکردوە جگە لە ژمارەیکی زۆر ھیچی تر نەبن، بۆیە بە نیشتیمانیکردنی ئەو ھێزەو برینی دەستەکانی حزب لەناو ئەو دامەزراوە لە ھەموو شتیک گرنگترە.

 

دواجار ئەگەر تورک بزانێت ھێزێک ھەیە لەھەرێم ڕبەڕوی دەبێتەوە، جورئەتی ئەوە ناکات بەم بێ باکیە کەی ویستی بەبیانوی بونی پەکەکە سنورەکانی ببەزێنێت، بۆیە ھەرێم ئاسان دەتوانێت دەیان ھەزار پێشمەرگە جوڵە پێ بکاتو نەھێڵێت تانک و جەندرمەی تورکی سنور ببەزێنن، ئەو ھەنگاوە بنێت ھاوسۆزی لەڕۆژئاواش بۆ پەیا دەبێت و پشتگیریش دەبێت بۆیە رووداوەکانی ھەرێم کەوتۆتە سەر کورد خۆێ چۆن مامەڵە لەگەل ئەو کەیسانەدا دەکات و کۆتایی بە لەشکرکێشی سنوربەزاندی دراوسێکانی دێنێت.