بایدن، کابینە و تیمەکەی

08/11/2020

هێرش عەبدولڕەحمان

 لەهەفتەی داھاتوو بایدن دەست دەکات بە ئامادەکردنی تیمی کابینە تازەکەی، جۆ بایدن لە ماوەی دوو مانگ و نیوی داهاتوودا پێویستی بە دروستکردنی تیمێکی حوکمڕانی بەھێزھەیە تا ھاوکاری بکەن، ئەوەی ترامپ خراپی کردوە لە ڕەگەوە چاکی بکات.

تیمەکەی ترامپ لە تویتەر باس لەوە دەکەن کە بایدن تێکەڵەیەک لە دیموکراتەکان و کۆماری و سەربەخۆکان بەشداری پێ دەکات. کابینەکەی لە ١٨ کەس پێکدێت، دە ژن و ھەشت پیاو، بە بایدن و جێگرەکەی دەبن بە ١١ ژن و ٩ پیاو. ژنان زۆرینەی کابینەکەی پێکدێنن. ئەوانەی چانسیان ھەیە لە کابینەکەی بایدندا بن:

وەزارەتی دەرەوە، ٥ کەس پاڵێوراوە، چوار پیاو و ئافرەتێک، ھەمویان کەسانی بەھێزن، چانسی سۆزان رایس و ولیەم بێرنس جێگری پێشووی وەزیری دەرەوە زۆرە بۆ ئەو پۆستە. بەرگری، چوار کەس کاندیدن دوو ژن و دوو پیاو، چانسی مشێل فلۆرنەی جێگری وەزیری بەرگری پێشوو لەگەڵ جاک ڕید ئەندامی ئەنجومەنی پێشووی پیران زۆرترە. وەزارەتی خەزێنە، شەش کەس کاندین، سێ ژن و سێ پیاو، چانسی ئەلیزابێس وێرن ئەندامی ئەنجومەنی پیران و سارا بلوم راسکن جێگری پێشووی وەزارەتی خەزینە باشترە.

وەزارەتی داد چوار کەس پاڵێوراون سێ پیاو و ژنێک، ئەندامی ئەنجومەنی پیران دۆک رید و فاخێر بەسێرا ئەندامی پێشووی نوێنەران زۆرترە. وەزارەتی خزمەتگوزاری و تەندروستی، سێ ژن و چوار پیاو کاندیدن، چانسی رام ئیمانێۆل قائیمقایمی پێشووی شیکاگۆو دکتۆر ڤیفیک مورسی جیگری پێشووی وەزارەتەکە زۆرترە بۆ ئەم وەزارەتە. وەزارەتی بازرگانی، دوو ژن و پیاوێک پاڵێوراون، تێری مەکالیڤ مامۆستا لە زانکۆی جۆرج مەیسن و مێلدی ھەپسن بەرێوەبەری کۆمپانیای وەبەرھینانی ئارێڵ باشترە.

وەزارەتی وزە، دوو پیاو ژنێک کاندین پرۆفیسۆر ئێرنست مۆنێز لە زانکۆی بەناوبانگی ئێم ئای تی لەگەڵ ئەلیزابێس رانداڵ جێگری پێشووی وەزارەتی وزە. وەزارەتی ناوخۆ، دوو پیاو و ژنێک، دێب ھالند ئەندامی ئەنجومەنی پێشووی نوێنەران لەگەڵ تام ئۆدێل ئەندامی ئەنجومەنی پیران کاندیدن. وەزارەتی کشتوکاڵ، دوو ژن و پیاوێک کاندیدن، مارسیا فەچ ئەندامی پیشوی ئەنجومەنی نوێنەران کە ڕەش پێستە چانسی زۆرترە لە دوو پاڵیوراوەکەیتر. وەزارەتی کار، چوار پیاو و دوو ژن کاندیدن، چانسی بێرنی ساندەرس ئەندامی ئەنجومەنی پیران و پاڵیوراوی پشووی سەرۆکایەتی دیموکراتەکان زیاترە لەوانەی تر.

وەزارەتی خانووبەرە و پەرەپێدانی شارستانی، دوو پیاو و سێ ژن کاندیدن، چانسی دایانا یەنتێل جێگری پشوی وەزارتەکە باشترە.

وەزارەتی پەروەردە، بەردەوام دەدرێتە ژن، سێ ژن پاڵێوراون، ھەر سێکیان لەو بوارە کاریانکردوە، چانسی ھەموویان باشە یەکێکیان ئەو وەزارەتە پر بکاتەوە.

وەزارەتی کاروباری جەنگاوەرە کۆنەکان، دە کاندیدی ھەیە، بەس چانسی پێت بۆتەگیگ پاڵێوراوی پێشووی کۆماریەکان زۆرترە لەوانیتر.

دەستەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی، دوو پاڵێوراوی پیاوی ھەیە، ھەردووکیان لەو دەستەیەدا ئەزمونیان ھەیە و چانسیان ھەیە یەکیکیان ئەو دەستەیە وەرگرێت.

دەزگای پاراستنی ژینگە، دوو ژن و پیاوێک کاندیدن، چانسی مێری نیکۆل باشترە ئەزموونی دەیان ساڵەی ھەیە لەو دەزگایە.

باڵێۆزی ئەمریکا بۆ یو ئێن، وێندی شێرمان جێگری پێشووی دەرەوە چانسی وەرگرتنی ھەیە. ئەمانە تێکەڵەی ھەموو جیاوازیەکانن لە سەربەخۆ و حزبی، چونکە کۆماریەکان تێبینیان لەسەر ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان ھەیە، ئەنجومەنی پیران وەک زۆرینەی لای کۆماریەکانە، تا مانگی یەک بۆیە بۆ پەسندکردنی ئەو کاندیدانە پێوستی بە دەنگی کۆماریەکانیشە، زۆربەی وەزارەت و دەزگاکان زۆرترین پاڵێوراوی بۆ ئامادەکراوە، تا کێشە لە دۆزینەوەی کاندید نەبێت و، کابینەکە لە ٢١ ی مانگی یەک دەست بەکاربێت.

تێبینی، بەشێکی ئەو زانیاریانە لە تویتەری تیمەکەی بایدن وەرگیراون.