دیموکراسی چەسپێنراوی ئەمریکا لەدەستورەوە، بۆ خەڵک و یاسایە

21/01/2021

هێرش عەبدولڕەحمان

‏لەدنیای یٔەمڕۆماندا جیهان بە پەرۆشەوە تەماشای یٔەزمونی دیموکراسی و حکومڕانی یٔەمریکا دەکات. یٔەم یٔەزموونە پێشەنگە لەلای زۆرینەی گەلانی دنیا وەک بێ وێنە سەیردەکرێت و بگرە دەشیانەوێت لاسایی بکەنەوە. یٔەوەی جێی سەرنج بوو لەلای یٔەمریکییەکان و گەلانی تریش قۆناغی حکومڕانی ترەمپ بوو. ترەمپ یٔەزمونێکی ناشرینی پیشاندا لە دوا قۆناغەکانی حکومڕانییەکەیدا. هەڵنەبژاردنەوەی دەرفەتێک بوو تا بیقۆزێتەوە بۆ نانەوەی پشێوی کە یٔەمەش یەکەمجارە لە یٔەمریکادا شتی وا ڕوبدات. 

 ‏وڵاتە نا دیموکراتییەکان بۆ پەردەپۆشکردنی کەموکورتییەکانیان رەخنە لە دیموکراسی یٔەمریکا دەگرن. بەشێکی یٔەم سیاسەتە بۆ مانەوەی چینی حوکمڕانە لەو وڵاتانەدە. لەو وڵاتە دواکەتو و پڕاو پڕ لە دیکتاتۆری و زەبروزەنگانەدە شتێک نیە بەناوی یٔازادی و رادەربڕین. بەڵام بە پێچەوانەی یٔەمانەوە، ترەمپ هەرچەند سەرۆکی وڵات و باڵادەسترین کەسی یٔەمریکایە لەسەر هەڵوێستەکانی یٔەم دواییەی کە توندوتیژی لێکەوتەوە تەواوی یٔەکاونت و پێگە یٔەلکترۆنییەکانی لە سۆشیاڵ میدیا داخران کە یٔەمەش نیشانەی پێگەیشتوویی و راستگۆیی دیموکراسیی یٔەمریکایە. 

‏یٔەم کارە لە حەقیقەتدا لە هیچ وڵاتێکی نادیموکراسی بەتایبەت لە جیهانی سێیەمدا نابینرێت. بۆ نموونە، لە وڵاتێکی وەک تورکیا لەسەر سادەترین را دەربڕین خەڵکی زیندانی دەکرێت. لە یٔێستادا لەم وڵاتە بە هەزاران رۆژنامەنووس و دادوەرو چالاکوانی مەدەنی لە زینداندان تەنها لەبەر یٔەوەی وەک سەرۆکی وڵاتەکەیان بیرناکەنەوە. لە وڵاتە گەورەکانی تریش، وەک رووسیا و چین، هاوڵاتی ناتوانێت وەک دەنگدەری یٔەمریکی لە رێی هەڵبژاردنەوە حکومەتەکانیان بگۆڕن یان کۆتایی بە دەسەڵاتی کەسێک بهێنن کە پێیان وابێت بە کەڵکی سەرکردایەتی نایەت. تۆ لەوە گەڕێ کە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست چەند وڵاتێکی کەمی لێدەرچێت هەڵبژاردن هەربوونی نیە چ جای یٔەوەی دەسەڵات بگۆڕن لە رێی سندوقەکانی دەنگدانەوە یان سەرۆکێک لەکار بخەن لەبەریٔەوەی سیاسەتەکانیان بە دڵ نیە. 

‏بە پێچەوانەی وڵاتانی ترەوە، یەکێک لە پێگەیشتوویی و تێگەیشتوویی سوپای یٔەمریکا یٔەوەیە توخنی سیاسەت ناکەون و پشتیوانی سەرۆک ناکەن لە کارێکدا یٔەگەر بزانن لە بەرژەوەندی وڵاتەکەیاندا نیە. بۆ یٔەمەش وتەیەکیان هەیە کە دەڵێت "یٔێمە سوێند بۆ پاشا و شاژن و ستەمکار و دیکتاتۆر ناخۆین، سوێند دەخۆین بە دەستوور "

 ‏بە مانایەکی تر، سوپا پارێزەری بەرژەوەندی وڵاتە نەک تاکەکەس، وە خۆی لە ململانێ ناوخۆییەکان هەڵناقورتێنێ.

دەستوری یٔەمریکا هەندێک بڕگەی تێدایە کە بەچەندین شێوە دەسەڵات دەدات بە خەڵکی سڤیل بۆ یٔەوەی بە ناراستەوخۆ لە پرۆسەی حکومڕانیدا  بەشداربن. بۆ نموونە، لەم دەستوورەدا بڕگەیەک هەیە کە دەسەڵاتی یٔەوەی بە دەنگدەر داوە لە رێی دەنگدانەوە حکوومەت بگۆڕێت یان هەڵیبوشینتەوە، هەروەک چۆن یٔەم دەستوورە رێگرە لەوەی حکومەت نەتوانێت مافەکانی خەڵک زەوت بکات و رێگر بێت لە بەردەم خۆشگوزەرانی و یٔازادیی و مافاکانیاندا.

 ‏دیموکراسی یٔەمریکی رەگی خۆی داکوتاوەو بە کردەوە خۆی سەلماندووە. یٔەم دیموکراسییە ترەمپی کرد بە سەرۆک، هەر یٔەم دیموکراسییە  ترەمپی نەکردەوە بە سەرۆک بۆ چوارساڵی تر. گومانی تێدا نیە، دیموکراسی یٔەمریکی یان خۆریٔاوایی بێ کەموکرتی نین، بەڵام بە بەراورد بە سیستمە سیاسییەکانی وڵاتانی نادیمکراسی لە جیهانی سێیەم و خۆرهەڵاتی ناوەراست زۆر پێشەکەوتووتر و گونجاوترە بۆ حوکمڕانی.